رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی پایەبڵندی نەخۆشییە دەروونییەکان چەند رێگەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئالوودەبوون بە مۆبایلەوە باس دەکات؛ یەکێکیان دوورخستنەوەی مۆبایلە لە ژووری خەوتن.
ئەمڕۆ دووشەممە 22-6-20263 دکتۆر مەهدی محەممەد، پزیشکی پایەبڵندی نەخۆشییە دەروونییەکان بە رووداوی راگەیاند، بێگومان رێگەی چارەسەر بۆ ئەوەی ئالوودەی مۆبایل نەبیت و نەبێتە ''دزە گەورەکەی تەمەنت'' نابێت بایکۆتکردن و فڕێدانی مۆبایل بێت، بەڵکو لەوەدایە کە مۆبایلەکە بگەڕێنینەوە بۆ پێگە و قەبارەی راستەقینەی خۆی و وەکو ئامرازێکی یارمەتیدەر بۆ خزمەتی مرۆڤ بەکاریبهێنین.
بەگوتەی ئەو پزیشکە، مۆبایل ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت ئەوا دەبێتە بەهەدەردانی سەرنج، تەمەن و کاتی مرۆڤ.
ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاریی ریشەیی و دکتۆر مەهدی محەممەد پێشنیازیان دەکات؛
- دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو و سنووردار لە رۆژدا بۆ بەکارهێنانی بەرنامە سەرگەرمکەرەکان (تەرفیهییەکان).
- دوورخستنەوەی مۆبایل لە ژووری خەوتن بۆ گەرەنتیکردنی خەوێکی تەندروست.
- کوژاندنەوە و بێدەنگکردنی تێبینی و نامە (Notifications)ـە ناپێویستەکان.
- تەرخانکردنی کاتژمێری تایبەت لەڕۆژدا کە تێیدا مرۆڤ بە تەواوی دوور بێت لە جیهانی شاشەکان.
- ئەنجامدانی چالاکییە زیندووەکانی وەکو خوێندنەوەی کتێب، میوزیک، وەرزش و پەرەپێدانی دیداری راستەوخۆ لەگەڵ مرۆڤەکانی دەوروبەرمان.



