رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی پسپۆری مێشک و دەمار بە رووداوی راگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بەهۆی بۆتۆکسی ساختەوە 13 کەیسی ژەهراویبوون تۆمار کراوە، کە خەلکی ناو شاری سلێمانی و پارێزگەکانی خوارووی عێراقیشیان تێدا بووە و سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان کردووە.
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو بۆتۆکسانەی بوونەتە هۆی ژەهراویبوونەکە لە جۆرە ئێرانی و چینییەکانن کە لە بازاڕدا بلاو بوونەتەوە. ئاشکراشی کرد کە دوو لە نەخۆشەکان بەهۆی تێچوونی دۆخی تەندروستییان، لە بەشی چاودێریی چر (ICU) خەوێندراون.
سەبارەت بە چارەسەر، پزیشکەکە گوتی تاکە رێگە بۆ رزگارکردنی تووشبووان دەرزی "دژە ژەهرە"، بەلام ئەو دەرزییە لە ناوەندە تەندروستییەکاندا وەک پێویست نییە و ئەوەشی لە بازاردا دەستدەکەوێت بە قاچاخ دەهێنرێت و نرخەکەی زۆر گرانە؛ بەشێوەیەک بۆ کەسێکی 70 کیلۆگرام، تێچووی چارەسەرەکە دەگاتە نزیکەی 2800 بۆ 3000 دۆلار.
ئەو پزیشکە پسپۆرە جەختی لەوەش کردەوە، بەهۆی بەرزیی نرخی دەرزییەکە و نەبوونی توانای دارایی، هەندێک لە نەخۆشەکان لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆیان نەخۆشخانە جێدەهێلن و ناتوانن چارەسەرە پێویستەکە وەربگرن.

.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)