Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی01-06-2026

رۆژی جیهانیی منداڵانە، پسپۆڕێک هۆشداری دەدات، ''منداڵەکانتان دوور بخەنەوە لە شاشەکان''

0:00
0:00
قەبارەی دەق
لونا خالید
لونا خالید01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تەزینی مێشک؛ ئاماژەیەکی کلینیکی بۆ تووشبوون بە لاسەرئێشە
تەندروستی01-06-2026

تەزینی مێشک؛ ئاماژەیەکی کلینیکی بۆ تووشبوون بە لاسەرئێشە

تەندروستیی کۆنگۆ: تائێستا 282 تووشبووی پشتڕاستکراوی ڤایرۆسی ئیبۆلا تۆمار کراون
تەندروستی01-06-2026

تەندروستیی کۆنگۆ: تائێستا 282 تووشبووی پشتڕاستکراوی ڤایرۆسی ئیبۆلا تۆمار کراون

ڤلادیمیر پووتین رووبەڕووی پیری دەبێتەوە
تەندروستی01-06-2026

ڤلادیمیر پووتین رووبەڕووی پیری دەبێتەوە

رووداو - تەندروستی

رۆژی جیهانی منداڵانە، پسپۆڕێک هۆشداری دەدات، منداڵەکانتان خۆش بوێ و دووریان بکەن لە شاشەکان. دکتۆرە تارا عەلی بابان، پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی منداڵان، لەڕێگەی رووداوەوە رایدەگەیەنێت، زیادبوونی کاتەکانی بەرکەوتنی منداڵ بە شاشە دیجیتاڵییەکان (مۆبایل، تابلێت و تەلەفزیۆن) هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر سیستمی گەشەی فیزیکی و هاوسەنگیی خۆراکیی نەوەی نوێ.

دکتۆرە تارا عەلی بابان ئاماژە بەوە دەکات، شاشەکان (مۆبایل، تابلێت و تەلەفزیۆن) تەنیا کاریگەریی دەروونییان نییە، بەڵکو بە شێوەیەکی راستەوخۆ کار دەکەنە سەر سیستمی فیسیۆلۆژی و گەشەی فیزیکیی منداڵ. بە گوتەی ئەم پسپۆڕە: "دانیشتنی درێژخایەن لەبەردەم شاشەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان، کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی و لە ئەنجامدا زیادبوونی مەترسیی قەڵەویی پێشوەختە لەنێو منداڵاندا."

ئەم پزیشکە پسپۆڕەی گەشە و خۆراک جەخت لەوە دەکاتەوە، بەکارهێنانی شاشە لە کاتی نانخواردندا یەکێکە لە مەترسیدارترین خووە ناتەندروستەکان، چونکە سەرنجی منداڵ لەسەر پرۆسەی خواردنەکە نامێنێت و هەست بە تێربوون ناکات، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستمی هەرس و دروستبوونی گرفتی خۆراکی درێژخایەن کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کێش و باڵای منداڵ جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی داتا پزیشکییەکان، تیشکی شاشەکان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەردانی هۆرمۆنی "مێلاتۆنین" کە بەرپرسە لە رێکخستنی خەو؛ دکتۆرە تارا عەلی بابان هۆشداری دەدات کە تێکچوونی خەو دەبێتە هۆی پەککەوتنی دەردانی هۆرمۆنی گەشە ، کە ئەمەش مەترسییەکی جدییە بۆ سەر ئاییندەی تەندروستیی منداڵ.

لە رۆژی جیهانیی منداڵاندا، دکتۆرە تارا عەلی بابان رێنمایی خێزانەکان دەکات کە لە تەمەنی ژێر دوو ساڵدا رێگریی تەواو لە بەرکەوتنی منداڵ بە شاشە بکەن، لە تەمەنەکانی دواتریشدا کاتەکان بە توندی سنووردار بکرێن. وەک بەدیلێک، جەخت لەسەر گرنگیی یارییە جوڵەییەکان و رێکخستنی ژەمە خۆراکییەکان دەکاتەوە بۆ گەرەنتی کردنی گەشەیەکی تەندروست و هاوسەنگ بۆ منداڵان.

لونا خالید
لونا خالید01-06-2026