Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری02-05-2026

د. ترەیدەر: کاتی کڕینی زێڕ و زیو نییە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانیار بەهادین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

زانیار بەهادین

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی بۆ فەرمانبەرانی خاوەن هەژمار لە بانکی ئەهلی عێراقی: مووچەکانتان نافەوتێت
ئابووری27-05-2026

وەزارەتی دارایی بۆ فەرمانبەرانی خاوەن هەژمار لە بانکی ئەهلی عێراقی: مووچەکانتان نافەوتێت

نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هیواکانی رێککەوتنی کەمکردەوە
ئابووری26-05-2026

نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هیواکانی رێککەوتنی کەمکردەوە

عەبدولحەکیم خەسرۆ: نەخشەی "رێگەی گەشەپێدان" دەگۆڕدرێت و بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت
ئابووری26-05-2026

عەبدولحەکیم خەسرۆ: نەخشەی "رێگەی گەشەپێدان" دەگۆڕدرێت و بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت

 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە  4612 دۆلار، پێچەوانەی زێڕ نرخی زیوو بەرز بووەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەکی بووە 75.16 دۆلار. پسپۆڕێکی بازاڕە داراییەکان دەڵێت، نرخی زیوو گرانە و نرخی راستەقینەی 50 دۆلارە. 
 
رۆژی 2ـی ئایاری 2026، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 4 هەزار و 612 دۆلار بوو، ئەوەیش دوای داخرانی بازاڕەکان لە رۆژی 1ـی ئایاردا.
 
د. محەممەد ئەمین پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان، کە بە د. ترەیدەر ناسراوە، لە کاتی بەشداری لە بووڵتەنی ئابووری رووداودا، کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، نابێت پەلە بکرێت لە کڕینی زێڕدا، چونکە لە داهاتوودا نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نرخەی ئێمە دەیکڕین.
 
لەبارەی کاتی کڕین و فرۆشتنی زێڕ، د. محەممەد ئەمین پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان گوتی، "ئەگەر من بم، لەو نرخانەدا زێڕ ناکڕم، ریسکێکی زۆر زۆری هەیە، چونکە گرانە."
 
بە بڕوای ئەو پسپۆڕەی بازاڕە داراییەکان، ئێستا تەنیا هەر بۆ کڕینی زێڕ کاتێکی خراپ نییە، بەڵکو بۆ فرۆشتنیش کاتێکی خراپە و گوتی،" ئێمە کاتێک شتێک دەکڕین هۆکارێکی هەیە بۆ کڕینەکەی، دەبێت کاتێک بیفرۆشین کە ئەو هۆکارە نەماوە." 
 
زیو گرانە
 
بە پێچەوانەی نرخی زێڕ، نرخی زیو لەکاتی داخرانی بازاڕەکاندا 1.46 دۆلار بەرزبووەوەو ئۆنسەیەکی بە 75.16 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
د. ترەیدەر لەبارەی زیو گوتی، "بەهای راستەقینەی زیو دەوری 50 دۆلارە، بۆیە ئەوەی ئێستا دەبینێرێت، نرخی راستەقینەی خۆی تێپەڕاندووە."
 
نرخی زیو ئێستا لە سەروو 70 دۆلارە، بۆیە ئەو شارەزایە بۆچوونی وایە، "ئەگەر زیو خوار 60 دۆلار بێت باشە و گران نەکڕدراوە، چونکە ئەوەی ئێستا دەبینرێت گرانە."
 
د. محەممەد ئەمین پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان کە بە د. ترەیدەر ناسراوە، ئەو بانگەشانەی بە ناڕاست پێناسەکرد، کە باس لە زێڕی 6000 دۆلاری، یان زێڕی 120 دۆلاری دەکەن و گوتی، " نازانستین."
 
بازرگانی دیکە لە بری زێڕ و زیو
 
خەڵکی ئێستا بەشێوەیەکی بڵاو چاویان لە بازرگانیکردنە بە زێڕ و زیو، بەڵام د. محەممەدئەمین پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان کە بە د. ترەیدەر ناسراوە، تەنیا ئەو کانزایانە بە رێگەی بازرگانیکردن نازانێت.
 
د. ترەیدەر پێشنیازی بۆ هاووڵاتیان کرد، لە بوارەکانی ژیریی دەستکرد کاری بازرگانی بکەن، چونکە دەتوانن بە شێوەیەکی باش قازانج بەدەستبهێنن لە داهاتوو.