Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری23-02-2025

قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا سێ ملیار دۆلارە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێناس ساڵح

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رێناس ساڵح

رۆژی بڵاوکردنەوە

23-02-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟
ئابووری31-05-2026

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

 
رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 85 کۆمپانیای ئەڵمانی لقیان لە هەرێمی کودستان هەیە بە هاوبەشی کۆمپانیا نێوخۆییەکان کار دەکەن. ئەندامێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێریش دەڵێت، "قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا ساڵی رابردوو سێ ملیار دۆلار بووە."
 
شیرین یەحیا خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەمڕۆ 23-02-2025 میوانی بووڵتەنی ئابووریی تۆڕیی میدیای رووداو بوو، لەبارەی داتاکانی بازرگانی و ئابووریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا گوتی، داتای وردیان لەبارەی قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا نییە، بەڵام قەبارەی بازرگانیی نێوان عێراق و ئەڵمانیا ساڵی رابردوو سێ ملیار دۆلار بووە، کە بەشێک لەو داتایە بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت.
 
ئەڵمانیا یەکێک لە هاوبەشە گرنگەکانی بازرگانیی هەرێمی کوردستانە، ئەو کاڵایانەی بە زۆری لە ئەڵمانیاوە هاوردە دەکرێن، کەرەستەی تەکنەلۆجی، کارەبایی، کەرەستەی پزیشکی، دەرمان و ئۆتۆمبێلن.
 
شیرین یەحیا، ئاماژەی بەوە کرد، دوو کۆمپانیای بەنێوبانگی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان نووسینگەیان هەیە، ئەوانیش کۆمپانیاکانی BMW و Mercedesن، جگە لەوەش کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە کەرەستەکانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن و رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە کەرتی بیناسازی.
 
ئەڵمانییەکان ئەمڕۆ دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە کاریگەریی لەسەر سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا دەبێت.
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لەبارەی کاریگەریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا لەسەر سیاسەتی ئابووریی ئەو وڵاتە لەگەڵ هەرێمی کوردستان گوتی، "کاریگەریی دەبێت، بەڵام هیوادارین کاریگەرییەکە نەرێنی نەبێت."
 
بەگوێرەی نووسینگەی ئاماری ئەڵمانیا، لە دوو ساڵی رابردوودا تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی ئەڵمانیا 0.5% کەمیکردووە، ئەمەش یەکەمجارە لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا ئەو ئاستە لە دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.