Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی

ئابووری18-01-2025

ژووری بازرگانیی سلێمانی: داخستنی کارگەکان 100 هەزار کەسی بێکار کردووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێناس ساڵح

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رێناس ساڵح

رۆژی بڵاوکردنەوە

18-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟
ئابووری31-05-2026

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، لە 1073 کارگە کە لە سلێمانی کاریان دەکرد، ئێستا تەنیا 200 کارگەیان لە کارکردن بەردەوامن.
 
ئەمڕۆ 18-01-2025 ئارام بابان، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانیی سلێمانی، میوانی بووڵتەنی ئابووریی تۆڕی میدیایی رووداو بوو و گوتی، "2024 ساڵێکی زۆر خراپ بوو بۆ پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان. لە پێنج ساڵی رابردوودا کارگەکان بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕین. داخستنی 873 کارگە لە 5 ساڵی رابردوودا لە سنووری سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 100 هەزار کەسی بێکارکردووە."
 
لەبارەی هۆکاری داخستنی کارگەکان، ئارام بابان ئاماژەی بە چەند خاڵێک کرد و گوتی، گرانکردنی نرخی کارەبا بە چەند قۆناخێک کە نرخی یەک کیلۆوات کارەبا لە 20 دینارەوە بۆ 144 دینار بەرزکرایەوە، رێگرینەکردن لە هاوردەکردنی ئەو کاڵایانەی کارگەکانی نێوخۆ بەرهەمی دەهێنن، بوونی رۆتینی زۆر لە فەرمانگەکانی حکومەت هۆکاری داخستنی کارگەکانن.
 
رێگریی بازگەکانی عێراق لە ناردنی بەرهەمی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق هۆکارێکی دیکەی داخستنی کارگەکان و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانیان بووە.
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، "ئەو کارگانەش کار دەکەن ئاستی بەرهەمهێنانیان کەمکردووەتەوە، چونکە کارگەکان لەسەر بنەمای بازاڕی عێراق کاڵا بەرهەمدەهێنن."
 
بەپێی بڕیارێکی حکومەتی عێراق، پێویستە کارگەکانی هەرێمی کوردستان موڵەتی کارکردن لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق وەربگرن و ئەو کارگانەی مۆڵەتی عێراقییان نەبێت، رێگە بە هەناردەی بەرهەمەکانیان بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق نادرێت.