رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە رۆژی هەینی، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لە هەرێمی کوردستاندا 42 هەزار دینار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2026، هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر، بە رووداوی گوت: "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرزبووەتەوە بۆ 892 هەزار دینار، لەکاتێکدا رۆژی هەینی نرخەکەی 850 هەزار دینار بوو."
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەکەی، هەندرێن وەرتی گوتی: "رۆژی هەینی بازاڕ نەبوو، نرخی زێڕ دابەزیبوو، بەڵام ئێستا خواست لەسەر زێڕ زۆرە و نرخەکەی بەرزبووەتەوە بۆ 892 هەزار دینار."
ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە:
عەیارە 21 بە 892 هەزار دینار
عەیارە 22 بە 932 هەزار دینار
عەیارە 18 بە 763 هەزار دینار
عەیارە 14 بە 593 هەزار دینار
عەیارە 9 بە 381 هەزار دینار
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، سۆکار ئازاد، زێڕنگەر لە سلێمانی، بە رووداوی گوت: "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 گەیشتووەتە 889 هەزار دینار، لەکاتێکدا دوو رۆژ پێش ئێستا نرخەکەی دابەزیبوو بۆ 849 هەزار دینار."


