رووداو دیجیتاڵ
لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا لە بازاڕی ئازادیی تاران، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە تمەن 2,850 تمەن یان بە رێژەی 1.05% دابەزی و گەیشتە 269,500 تمەن.
لە 24 کاژێری رابردوودا، مەودای گۆڕانکاریی نرخی دۆلار لەنێوان 269,400 بۆ 274,400 تمەندا بووە. بەهای دۆلار بەراورد بە هەفتەی پێشوو 1.24% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، هەروەها لە ماوەی 6 مانگی رابردووشدا بە کۆی گشتی بەڕێژەی 51.66% بەرزبووەتەوە.
پێشبینیی نرخی دۆلار
پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایە بازاڕی دراو لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا لەژێر کاریگەریی دوو فاکتەری سەرەکیدا دەبێت، کە بریتین لە خواستی خۆپارێزی و پێشهاتە سیاسییەکان.
بەرزبوونەوەی چوار هەزار تمەنی لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی شەممەدا، دەریخست کە مەیلی بەرزبوونەوە لە بازاڕدا بەهێز بووە، هەرچەندە پاشەکشەی دواتری نرخ لە 270 هەزارەوە بۆ 269 هەزار تمەن ئەوە دەسەلمێنێت کە خستنەڕووی دراو و بەرگریی بازرگانان لە ئاستە بەرزەکاندا هێشتا بەردەوامە.
بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا، پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا لە مەودای 269 بۆ 271 هەزار تمەندا گۆڕانکاری بەسەردابێت.
ئەگەر خواستی خۆپارێزی بەهێزتر بێت و هەواڵە سیاسییەکانیش هیچ ئاماژەیەکی روون لەبارەی کەمبوونەوەی گرژییەکان بە بازاڕ نەبەخشن، ئەگەری جێگیربوونی نرخی دۆلار لە نزیک ئاستەکانی 270 هەزار تمەن و هەڵکشان بەرەو ئاستە بەرزترەکان لە ئارادایە.
لە بەرامبەردا، ئەگەر هەواڵی ئومێدبەخش لەبارەی رێڕۆی دانوستاندنەکان بڵاوببێتەوە یاخود بانکی ناوەندی لەڕێگەی زیادکردنی خستنەڕووی دۆلارەوە گوشاری خواست کۆنترۆڵ بکات، نرخی دۆلار دەتوانێت جارێکی دیکە بۆ مەودای 268 بۆ 269 هەزار تمەن پاشەکشە بکات.
.webp&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)

