رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی بیتکۆین، گەورەترین دراوی دیجیتاڵیی جیهان، نزیکەی 4 هەزار دۆلار لە بەهای خۆی لەدەستدا و یەک بیتکۆین بە نزیکەی 65 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پێشبینییەکان بۆ نرخی بیتکۆین تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ جیاوازییەکی زۆریان پێوەدیارە و خەمڵاندنەکان لەنێوان 40 هەزار بۆ 80 هەزار دۆلاردا دەسووڕێنەوە.
ئێستا بیتکۆین لە نزیکەی 65,000 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەوپێیەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە رێژەی زیاتر لە 25٪ دابەزیوە و، بەڕێژەی 48% لە خوار بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆیەتی کە لە تشرینی یەکەمی 2025دا تۆماری کردبوو کاتێک گەیشتە 126,080 دۆلار.
بۆ ئەوەی تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەم بگاتە بەرزترین ئاستی ئەم پێشبینییە کە 80 هەزار دۆلارە، پێویستە بیتکۆین هەڵکشانێکی 21%ـی بەخۆوە ببینێت.
لە ماوەی چەندین هەفتەی رابردوودا، فرۆشیاران بە تەواوەتی کۆنترۆڵی بازاڕیان لەدەستدا بووە. بیتکۆین لە 21ـی تشرینی یەکەمدا گەیشتبووە 84,082 دۆلار، بەڵام لە ماوەی 30 رۆژی رابردوودا بەڕێژەی 20.4% دابەزیوە، لەنێویاندا دابەزینی 4.3% تەنیا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بووە.
کۆمپانیای توێژینەوەی بێسپۆک (Bespoke) ئاماژەی بەوە کردووە، بیتکۆین "بە قووڵی چووەتە نێو ناوچەی زیاتر لە پێویست فرۆشراو (Oversold) کە ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت لەوانەیە بەم زووانە گوشاری فرۆشتن لە بازاڕدا هێور ببێتەوە".

.jpg&w=3840&q=75)
.webp&w=3840&q=75)
