رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانیی ناسراو بە ئۆپێک پڵەس، رۆژی یەکشەممە لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایان کرد کە بۆ سێیەم مانگی یەک لەدوای یەک، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی کانوونی یەکەمدا بەبێ گۆڕانکاری دەهێڵنەوە.
ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆییدا لەنێوان 7 وڵاتی سەرەکیی هاوپەیمانییەکە درا کە پێکهاتوون لە سعودیە، رووسیا، عێراق، کوێت، کازاخستان، جەزائیر و عومان.
بەپێی رێککەوتنەکە، ئەم 7 وڵاتە کۆی ئاستی بەرهەمهێنانی دیاریکراوی خۆیان لە مانگی کانوونی یەکەمدا لە دەوروبەری 31.01 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دەهێڵنەوە، بە شێوەیەک پشکی سعودیە رۆژانە 10.48 ملیۆن بەرمیل، رووسیا 9.95 ملیۆن بەرمیل و، پشکی عێراقیش رۆژانە 4.43 ملیۆن بەرمیل دەبێت.
بڕیاریشە رۆژی 29ـی تشرینی دووەم کۆبوونەوەی داهاتووی خۆیان بۆ هەڵسەنگاندنی بازاڕ ئەنجام بدەن.
.jpg&w=3840&q=75)


.webp&w=3840&q=75)