کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە زیاد دەکەین

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

31-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد31-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی
ئابووری24-11-2026

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە
ئابووری23-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ
ئابووری23-11-2026

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی نیشتمانیی گواستنەوەی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی بە یەکەوە بەسترایەوە و گازی کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتە پارێزگای دهۆک. هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بەرزبووەتەوە و وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەڵێ؛ گرێبەستێکی نوێ بۆ گواستنەوەی نەوتی باشوور بە تانکەر بۆ باکوور واژۆ دەکەن بە مەبەستی زیادکردنی هەناردەکردنی بۆ بەندەری جەیهان.


شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار لە راگەیێندراوێکدا تەواوبوونی پڕۆژەی تۆڕی گازی سروشتیی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "لە قۆناخێکی هەستیاردا و بە هەوڵی هەموو لایەنەکان، بەستنەوەی تۆڕی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان تەواو بوو. لەمەودوا ئەو گازە سروشتییەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێندرێت، لەڕێگەی تۆڕێکی بەرفراوان و یەکگرتووی بۆرییەکانەوە لە کۆرمۆرەوە بۆ دهۆک دەگوازرێتەوە تاوەکو راستەوخۆ بگاتە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، کارگەکان و دامەزراوە پیشەسازییەکان".

شێخ باز بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە گەیشتنە بە قۆناخێکی گرنگ لە چەسپاندنی ئاسایشی وزە و وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ پێشخستن و بووژانەوەی زیاتری کەرتی پیشەسازی لە وڵاتدا.

بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە

سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و هەناردەکردنی لەڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە، سەرۆکی گرووپی کار ئاشکرای کرد: "بڕی ئەو نەوتەی کۆمپانیای سۆمۆ لەڕێگەی بۆریی نەوتی کوردستانەوە هەناردەی دەکات لە ٢٥٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە".

شێخ باز بەرزنجی ئاماژەی بە توانای هەناردەکردنی بۆرییەکە لە داهاتوودا کرد و گوتی: "لە ئەگەری گەیشتنی بۆرییەکە بە بەرزترین ئاستی توانای هەناردەکردنی خۆی کە یەک ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا، ئەوا نزیکەی ٣٣٪ـی کۆی نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆریی نەوتی کوردستانەوە دەگاتە بازاڕەکانی جیهان".

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: گرێبەستێکی نوێ بۆ گواستنەوەی نەوتی زیاتر واژۆ دەکەین

سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕی نەوتی هەناردەکراو لەڕێگەی بۆرییەکەوە جێگیر نییە و هەڵبەز و دابەز دەکات، ئەمەش بەگوێرەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەو بڕە نەوتەی کە بە تانکەر لە باشوورەوە دەگوازرێتەوە، کە لە نێوان 300 بۆ 400 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا".

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق گوتی: "ئاراستەیەک هەیە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی دیکەی گواستنەوە، بە مەبەستی گواستنەوەی بڕێکی زیاتری نەوتی باشوور بە تانکەر بۆ باکوور، تاوەکو لەو رێگەیەوە بڕی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت".

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی
ئابووری24-11-2026

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە
ئابووری23-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ
ئابووری23-11-2026

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە