کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ

لە دهۆک دابەشکردن دەستیپێکردووە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یەک دۆلار بە 268,700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری23-11-2026

یەک دۆلار بە 268,700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوتی برێنت بە نزیکەی 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری23-11-2026

نرخی نەوتی برێنت بە نزیکەی 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ زیاتر لە 3600 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری23-11-2026

نرخی زێڕ بۆ زیاتر لە 3600 دۆلار بەرزبووەوە

رووداو دیجیتاڵ


لە دهۆک دابەشکردنی پارەی گەنم دەستیپێکردووە. بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر دەڵێ، ئەمڕۆ ئەوانیش پارە دابەش دەکەن. سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجەش دەڵێن، چوارشەممە پارەی گەنم دابەش دەکەن.


نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، لە 16ی ئەم مانگەوە بڕیاری خەرجکردنی زیاتر لە 63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دراوە.


میران بەختیار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 23-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ دابەشکردنی پارەی گەنممان دەستیپێکرد و بەگوێرەی رادەستکردنی گەنم پارە دەدرێتە جووتیاران."


بڕی پارەکە 20 ملیار و 921 ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێرە. میران بەختیار گوتی: "لەبەر ئەوەی ژمارەی جووتیارەکان زۆرە، بە یەک رۆژ هەمووی دابەش ناکرێ و بەگوێرەی خشتەیەک تاوەکو 26ی ئەم مانگە پارە دەدرێتە هەموویان."


ئەو پارەیەی خەرج دەکرێ 22 ملیار و 605 ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی نێردراوە کە پارێزگای هەڵەبجەیشی لەگەڵدایە.


نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی، کە سەرپەرشتیی سایلۆکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش دەکات، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رێکارە بانکییەکان لە تەواوبووندان و چوارشەممە 25-11-2026 دابەشکردنی پارەکە دەستپێدەکەین".


بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆک 19 ملیار و 876 ملیۆن دینار نێردراوە. نازم محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و دانەوێڵەی پارێزگای دهۆک بە رووداوی گوت، لە دوێنێوە دابەشکردنی پارەیان دەستپێکردووە و بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو جووتیاران بەگوێرەی ریزبەندی پارەیان پێ دەدرێ.


12-11-2026، وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری بازرگانی بڕیاری دا بە خەرجکردنی زیاتر لە 700 ملیار دینار بۆ شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2026، ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە لەو پشکەیە.


ئەم ساڵ 12ی حوزەیران دەرگەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە و تاوەکو 18ی تەمموز نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیرا، کە 292 هەزار تۆنی بە گەنمی نێو پلانی چاندن دادەنرێ و تۆنی بە 700 هەزار دینار بوو، هەروەها نزیکەی 108 هەزار تۆنیش لە دەرەوەی پلان وەرگیرا تۆنی بە 500 هەزار دینار.


ساڵی 2024 حکومەتی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت. ساڵی 2025 کەمی کردەوە بۆ 400 هەزار تۆن بە نرخی 800 هەزار دینار بۆ تۆنێک.


بابەتی پەیوەندیدار

یەک دۆلار بە 268,700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری23-11-2026

یەک دۆلار بە 268,700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوتی برێنت بە نزیکەی 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری23-11-2026

نرخی نەوتی برێنت بە نزیکەی 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ زیاتر لە 3600 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری23-11-2026

نرخی زێڕ بۆ زیاتر لە 3600 دۆلار بەرزبووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە