کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە
ئابووری23-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ
ئابووری23-11-2026

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ

یەک دۆلار بە 268,700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری23-11-2026

یەک دۆلار بە 268,700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو دیجیتاڵ


ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت دابەزی و لە نزیک نزمترین ئاستی سێ مانگی رابردوودا مامەڵەی پێوەکرا.


بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی زیادبوونی خستنەڕووی نەوتی خاو و ئەگەری دروستبوونی نەوتی زیادە لە بازاڕدا، نرخی نەوت دابەزیوە، هەرچەندە مەترسییەکانی سەر کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز بەردەوامن.


نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، 40 سەنت یان بەڕێژەی 0.45% دابەزی و گەیشتنە 88.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە نزمترین ئاستی لەدوای 31ـی ئابەوە تۆمارکردبوو. نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش 23 سەنت یان بەڕێژەی 0.29% دابەزی و گەیشتنە 79.94 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی لە سەرەتای مامەڵەکاندا نزمترین ئاستی لە دوای 26ـی ئابەوە تۆمارکرد.


مەترسییەکانی سەر کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز تاڕادەیەک پاڵپشتیی بە نرخەکان بەخشی، تەلەڤیزیۆنی فەرمیی پرێس تی ڤیی ئێران بڵاویکردەوە، هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاندووە رۆژی دووشەممە سێ کەشتیی نەوتهەڵگر دوای بەرکەوتنیان بە مینی دەریایی لە تەنگەکەدا ئاگریان گرتووە.


هاوکات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریکا و کەسانی ئاگادار لە بابەتەکە بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەوە دەکات ئایا ئێران دەستی لە هێرشی ئەلیکترۆنیدا بۆ سەر نزیکەی 50 کەشتیی گواستنەوەی نەوت و وزە هەبووە یاخود نا.


باشتربوونی ئاستی خستنەڕوو لە بازاڕدا گوشاری خستووەتە سەر نرخەکان، هەرچەندە شرۆڤەکاران ئاماژە بەوە دەکەن بازاڕەکە هێشتا لە بارودۆخێکی هەستیاردایە.


دانیال هاینز، گەورە ستراتیژیستی کاڵاکان لە بانکی ANZ لە یاداشتێکدا بۆ کڕیارانی دەڵێت، "سەرەڕای هەندێک باشتربوون لە ئاستی کۆگاکان و بەردەستبوونی بەرهەمەکان، بازاڕی نەوت هێشتا لەژێر گوشارێکی تووند دایە."


هاینز ئاماژە بەوەش دەکات، "نرخی نەوت، جیاوازیی کاتی گرێبەستەکان، قازانجی پاڵاوتن و ئاراستەی وەبەرهێنەران زیاتر ئاماژە بەوە دەکەن بازاڕ چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، پرۆسەی گواستنەوە و لۆجستی هێشتا بەرتەسکە، بۆیە سیستمی نەوت وادەردەکەوێت لە کەمییەکی تووندەوە بەرەو لاوازی و هەستیارییەکی بەردەوام دەڕوات، نەک بەرەو دۆخی ئاسایی."


لە لایەکی دیکەوە، خستنەڕووی نەوت لە لیبیاش رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانیی نەوتی لیبیا رۆژی دووشەممە بە رۆیتەرزی راگەیاند، هێڵی بۆریی کێڵگەی نەوتی شەرارە کراوەتەوە و گواستنەوەی نەوت دەستی پێکردووەتەوە بۆ نێو کۆگاکانی کۆمپانیای ئەکاکوس لە زاویە.


دۆیچە بانک لە راپۆرتێکی لێکۆڵینەوەدا رایگەیاندووە کۆگاکانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی جیهان لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە بڕی 52 ملیۆن بەرمیل زیادیان کردووە، ئەمەش بە واتای هەبوونی نەوتی زیادە بە بڕی 1.7 ملیۆن بەرمیل لە هەر رۆژێکدا دێت. بانکەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دەیسەلمێنن کە بازاڕی جیهانی هاوسەنگ دەبێتەوە و بەرەو هەبوونی نەوتی زیادە هەنگاو دەنێت، هەرچەندە رەنگە هەندێک کۆسپ ئەم پێشکەوتنە دوا بخات.


راپرسییەکی بەرایی ئاژانسی رۆیتەرز نیشانیدەدات کە پێشبینی دەکرێت کۆگاکانی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا زیادیان کردبێت.



بابەتی پەیوەندیدار

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە
ئابووری23-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ
ئابووری23-11-2026

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ

یەک دۆلار بە 268,700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری23-11-2026

یەک دۆلار بە 268,700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە