رووداو دیجیتاڵ
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن ئەمڕۆ یەکشەممە 150 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە نزیکەی 230 هەزار و 250 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت. دوێنێ نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن نزیکەی 2700 تمەن بەرزبووەوە.
لە 24 کاژیری رابردوودا، بەرزترین نرخی تۆمارکراوی دۆلار 231,500 تمەن و نزمترین نرخیشی 226,800 تمەن بووە. بەراورد بە هەفتەی رابردوو، نرخی دۆلار بەڕێژەی نزیکەی 0.59% بەرزبووەتەوە. لە ئاستی شەش مانگی رابردووشدا بەگشتی بەڕێژەی 44.09% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
شارەزایانی ئابووری پێیانوایە جێگیربوونی نرخی دۆلار لە سەرووی ئاستی 230 هەزار تمەن، دەکرێت بڕی داواکاری لە بازاڕدا زیاد بکات و رێگە خۆشبکات بۆ چوونی نرخی دۆلار بەرەو ئاستەکانی 232 تاوەلو 235 هەزار تمەن. ئەو ئاستانە هەفتەی رابردووش چەند جارێک وەک ئاستی بەرگری و بەرزترین ئاست مامەڵەیان پێوەکراوە.
لە بەرامبەردا، ئەگەر بازاڕ نەتوانێت لە سەرووی ئاستی 230 هەزار تمەن جێگیر بێت، ئەگەری دابەزینی بۆ نزیکەی 227 لە ئارادایە. گەڕانەوەی دووبارەی نرخی دۆلار بۆ خوارەوەی 227 هەزار تمەن، دەکرێت بەهای دۆلار بەرەو 225 تا 226 هەزار تمەن هانبدات.



