رووداو دیجیتاڵ
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمشەو لە هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، 10 هەزار دینار بەرزبووەوە.
هەندرێن وەرتی، سەرۆک سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە رووداوی گوت، "نرخی مسقاڵیک زێری عەیار 21 گەیشتووەتە 982 هەزار دینار. پێشبینی دەکەین نرخەکەی زیاتر بەرز ببێتەوە."
دوێنێ پێنجشەممە، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 972 هەزار دینار بوو.
هەر ئەمشەو نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 گەیشتە 841 هەزار دینار، لە کاتێکدا دوێنێ بە 834 هەزار دینار بوو.
هاوکات بەراورد بە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر لە 40 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 4390 دۆلار.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوول بانکی فیدراڵیی ئەمریکا بڕیاری دا بە رێژەی 0.25% سوودی بانکی بەرز بکاتەوە، بەمەش نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.


