رووداو دیجیتاڵ
لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زیو 1.28٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 68.95 دۆلار. پێش داخرانی بازاڕەکان، زیو ئاستی 68.97 دۆلاریشی تۆمارکردبوو.
لە یەک هەفتەی رابردوودا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو زیاتر لە چوار دۆلار بەرزبووەتەوە. لە یەک مانگی رابردووشدا نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەتەوە.
هاوکات کیلۆیەک زیویش ئێستا بە زیاتر لە 2200 دۆلارە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، پلانی هەیە کڕینەوەی قەرزە درێژخایەنەکانی بەلایەنی کەمەوە بۆ دوو هێندە زیاد بکات، ئەمەش بووە هۆی دابەزینێکی بەرچاوی نرخی دۆلار.
لە لایەکی دیکەوە، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، لە کاتێکدا ئەمریکا خۆی بۆ سەپاندنی سزای ئابووریی نوێ بەسەر ئێراندا ئامادە دەکات، کە هەردوولا لەسەر تەنگەی هورمز لە ناکۆکیدان.
هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی نەوت مەترسییەکانی هەڵاوسانی زیاتر کردووە.



