رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن نزیکەی 3500 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 190 هەزار و 750 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت. لە 24 کاژێری رابردووشدا نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن بەرزترین ئاستی 191 هەزار و 200 تمەن و کەمترین ئاستیشی 187 هەزار و 500 تمەن بووە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بە رێژەی 0.57% بەرابەر بە تمەن بەرزبووەتەوە و لە ماوەی 6 مانگیشدا بە رێژەی 18% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لە رۆژی سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن بۆ ماوەیەک نزیک لە ئاستی 191 هەزار تمەنیش مامەڵەی پێوەکرا.
شارەزایانی ئابووری پێیان وایە، ئەگەر ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵێکی نوێ لە پێشکەوتنی دانوستاندنەکان یان کەمبوونەوەی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان بڵاوببێتەوە، ئەگەری دابەزینی نرخی دۆلار بۆ ئاستەکانی 185 هەزار تمەن هەیە. بە پێچەوانەوە، ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن دەکرێت.




