کۆمپانیای دانەگاز دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە کێڵگەی کۆرمۆر راگەیاند، بە دەستپێکردنەوەی کار لە کێڵگەکە رۆژانە 20 – 22 هەزار بەرمیل کۆندێنسەیت بەرهەم دەهێنرێت.
بە گوێرەی بەداوداچوونەکانی رووداو، ئەگەر رۆژانە 20 هەزار کۆندێنسەیت بەرهەم بهێنرێت دەتوانرێت 2 ملیۆن لیتر بەنزینی لێ بەرهەم بهێنرێت.
ئاسایی بوونەوەی کارەکان لە کێڵگەی کۆرمۆر و بەرهەمهێنانی کۆندێنسەیت دەتوانرێت کاریگەری لەسەر بەرهەمی بەنزین لە هەرێمی کوردستان هەبێت کە لە ئێستادا کێشەی دەستکەوتنی هەیە.
تەنیا لە کۆرمۆر دەستپێکردنەوەی کارەکان رانەگەیێنرداوە، بەڵکو کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجیش رایگەیاندووە، دەستی کردووەتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لە زاخۆ،


