رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 6ی ساڵی 2026 دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانی شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە. چوارشەممە 22ـی تەمموز دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
هاوکارییەکە وەک پشتیوانییەکە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کە هاوپەیمانان دابینی دەکەن.
بەگوێرەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ رووداو، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ناردنی هاوکارییەکە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی دوایین داتای وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ هاوکاریی مانگی 11ی 2025، زیاتر لە 97%ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی 'هەژماری من'ەوە هاوکاریی هاوپەیمانانیان وەرگرتووە.


