نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر و دهۆک لە سەرووی 1300 دینارەوەیە، لە سلێمانیش نرخەکە بە بەرزی جێگیرە. ئەمڕۆ 20ـی تەمموزی 2026، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بە 1325 دینار، لە دهۆک 1350 و لە سلێمانیش هەرزانترینە کە 1150 دینارە. شۆفێرانی هەرێمی کوردستان لە رابردوو کە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینار بوو، 50 لیتر بەنزینیان بە 42 هەزار دینار دەکڕی، بەڵام ئێستا هەمان نرخ بە نزیکەی دوو هێندە دەکڕن. نرخی لیتری بەنزین لە شارەکاندا جیاوازە، بە نرخی نوێ 50 لیتر بەنزین 65 هەزار دینار دەکەوێت، لە دهۆکیش 67 هەزار دینار دەکەوێت. لە پارێزگای سلێمانی کە بەراورد بە شارەکانی دیکە هەرزانترە، 50 لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 57 هەزار دینارە.
ئابووری20-07-2026کێڵگەی نەوتی تەقتەق ناتوانێت ئەو کرێکارانە وەربگرێتەوە کە دوو ساڵە نێردراونەتەوە ماڵەوە