رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن وەک دوێنێ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. نرخی دۆلار کە دوێنێ 5,500 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتبووە 188,900 تمەن، ئەمڕۆ 100 تمەنی دیکە بەرزبووەوە و ئێستا بە 189,000 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزترین نرخی دۆلار لە 24 کاژێری رابردوودا 189,000 تمەن و نزمترین نرخیش 183,400 تمەن بووە. نرخی ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو 3.82% و لە 6 مانگی رابردوودا نزیکەی 29.90% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
دەستپێکردنی فەرمیی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە و تووندبوونەوەی گرژییەکان، خواستی خۆپارێزیی زیادکرد و دۆلاری تائاستی 189,000 تمەن بردووە.
هەواڵی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دەوحە بۆ بەشداریکردن لە پرسەی باوکی میری قەتەر، سەرنجی بازاڕی دراوی ئێرانی بۆ لای خۆی راکێشاوە. ئەگەرچی ئەمە گەشتێکی دیپلۆماسی نییە، بەڵام هەندێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی ئەگەر دووبارە نێوبژیوانی قەتەر بەدوور نازانن.
شارەزایان پێیان وایە ئەگەر گرژییە سەربازییەکان بەردەوام بن، ئەگەری جێگیربوونی دۆلار لە ئاستەکانی سەرووی 189 هەزار تمەنیش هەیە، بەڵام هەر سیگناڵێکی ئەرێنی دیپلۆماسی دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن.

.jpg&w=3840&q=75)

