رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردوودا واشنتن هیچ بڕە نەوتێکی خاوی لە عێراقەوە هاوردە نەکردووە، لە کاتێکدا کەنەدا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین نەوتیان بە بازاڕەکانی ئەمریکا فرۆشتووە.
فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە، ئامارەکانی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کەنەدا بە هەناردەکردنی 3.801 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە پلەی یەکەمدا بووە و دوای ئەویش ڤەنزوێلا بە 483 هەزار بەرمیل و مەکسیک بە 260 هەزار بەرمیل لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا هاتوون.
بەپێی ئامارەکان، هەناردەی وڵاتانی دیکە بۆ ئەمریکا بەم شێوەیە بووە:
- ئیکوادۆر: 190 هەزار بەرمیل
- بەرازیل: 177 هەزار بەرمیل
- کۆڵۆمبیا: 134 هەزار بەرمیل
- لیبیا: 130 هەزار بەرمیل
فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، لە هەفتەی رابردوودا هاوردەکردنی نەوت لە هەریەک لە عێراق، سعودیە و نێجیریاوە گەیشتووەتە سفر و هیچ بڕە نەوتێکیان بۆ بازاڕەکانی ئەو وڵاتە نەناردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەفتەی کۆتایی مانگی رابردوو، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 71 هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو، بەڵام بەپێی دوایین ئامار، لە هەفتەی رابردوودا ئەو رێژەیە بە تەواوی وەستاوە.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)

