رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک بە رووداوی راگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دوو رۆژ لەمەوبەر دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش کردووە و چاوەڕوانی پەسندکردنیەتی.
بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوەیە، هۆکاری پێشکێشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکە بۆ ئەو کێشانە دەگەڕێتەوە کە لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئیدارەی سلێمانیدا هەن.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوورییە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان. بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو، هۆکاری سەرەکیی دەستلەکارکێشانەوەکە دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانییە.
وەزیری دارایی گوتوویەتی، "بەبێ بەڵگە ئەو بەڕێوەبەرە دەستگیرکراوە" و ئەگەر "بەڵگەکان سەلمێنران، منیش سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەم."



