رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، ناسراو بە سێنتکۆم، لە نوێترین راگەیێندراویدا دەڵێ، تەنگەی هورمز کراوەیە و ئێران کۆنترۆڵی ناکات، هێزەکانی سوپای ئەمریکاش لە ئامادەباشیدان بۆ دڵنیابوون لە ئازادیی کەشتیوانی.
سێنتکۆم رایگەیاندووە، "تەنگەی هورمز بۆ هەموو ئەو کەشتییانە کراوەیە کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی یاسایی بە رێڕەوی ئاویی نێودەوڵەتیدا تێپەڕن. هێزەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیدان و ئامادەن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئازادیی کەشتیوانی بەردەوام بێت، سەرەڕای دەستدرێژی، هەراسانکردن، هەڕەشە و بڕیارە هەڕەمەکییەکانی ئێران."
لە راگەیێندراوەکەی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا دا هاتووە، "ئێران کۆنترۆڵی تەنگەکە ناکات. جموجۆڵی کەشتییەکان بەردەوامە."
بەپێی سێنتکۆم، هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئاسانکارییان کردووە بۆ تێپەڕبوونی زیاتر لە 800 کەشتی و زیاتر لە 400 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بە تەنگەی هورمزدا، تەنیا لە 7 رۆژی رابرووشدا زیاتر لە 140 کەشتی بە تەنگەکەدا تێپەڕیون.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)

