بەپێی ئامارەکانی یەکێتیی هەناردەکارانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (GAİB)، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا، 12 هەزار و 769 تۆن میوەی وشککراو هەناردەی 85 وڵات کراوە، کە داهاتەکەی 121 ملیۆن و 418 هەزار دۆلار بووە.
ئەو بەرهەمانەی زۆرترین هەناردەیان تۆمار کردووە:
- فستقی عەنتاب: بەهای 48 ملیۆن و 648 هەزار دۆلار
- قەیسی وشککراوە :34 ملیۆن و 516 هەزار دۆلار
- هەنجیری وشککراو: 13 ملیۆن و 992 هەزار دۆلار
ئەڵمانیا بە بەهای 23 ملیۆن و 77 هەزار دۆلار، لەسەر ئاستی وڵاتان لە پلەی یەکەمی کڕیارانی ئەو بەرهەمانەی باکووری کوردستانەوە دێت.
عێراق و هەرێمی کوردستانیش، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بە بەهای 1 ملیۆن و661 هەزار دۆلار میوەی وشککراوەی باکووری کوردستانیان هاوردە کردووە. لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 3 ملیۆن 200 هەزار دۆلار بووە.


