رووداو دیجیتاڵ
شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لە داهات و خەرجییەکان گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و وردبینی لە دووەمین سێ مانگی ئەم ساڵ دەکات.
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە داهات و خەرجییەکان دەکەن، بۆیە شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هەرسێ مانگ جارێک بۆ وردبینیکردن لە داهات و خەرجییەکان دێنە هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ئەو شاندەی ئێستای دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، چەند رۆژێک لە هەرێمی کوردستانن دەمێنێتەوە و لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی ئێرە وردبینی لە داهات و خەرجییەکانی "سێ مانگی دووەم"ی ئەم ساڵی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە راپۆرتی هاوبەشی خۆیان بەرزدەکەنەوە. ئەگەر رای جیاوازیشیان هەبێت، ئەوا هەریەکە و بە جیاواز را و سەرنجی خۆی بەرزدەکاتەوە."
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ لارییەکی لە وردبینیی داهاتی نانەوتی نییە، تەنانەت شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی رابردوو روونکردنەوەی تەواوی دایە فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق و ئاماژەی بەوە کرد کە داهاتی نانەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتریش دەتوانن بێن و بەتایبەتی وردبینی لە داهاتی مانگی شەشی هەرێمی کوردستان بکەن."
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)
