هەڵمەتی "بەرەبەیان" کە ئۆپراسیۆنێکی سەربازییە بۆ دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانەی عێراق کە لە دۆسییەکانی گەندەڵییەوە گلاون بەردەوامە، لە نوێترین پێشهاتدا دەستبەسەر 11 ملیۆن دۆلار و چوار ملیار دیناری عەلی مەعارج بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن گیرا.
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند، هەژمارێکی بانکی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دروست دەکەن کە دزراون، بەڵێنیشیدا هەر بەرپرسێک پارە بگەڕێنێتەوە، دەستگیرنەکرێت و لێی خۆشبن.
شێروان میرزا، ، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووری BY MSF رایگەیاند، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەکی فراوان پێشوازی لە هەڵمەتەکەی دەکرێت، لە دەرەوەش پشتیوانی بۆ ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنانە هەن.


