رووداو دیجیتاڵ
سەکۆی دەریایی کاسترۆ 11، سەر بە کۆمپانیای وزەی ئیتاڵیی "سایپەم" (Saipem)ـە، وەک یەکێک لە گرنگترین پلاتفۆرمە دەریاوانییە تایبەتەکان بۆ ئەندازیاریی ئاوی قووڵ و راکێشانی بۆریی گاز و نەوت لە ژێر دەریاوە دەستبەکار دەبێت.
ئەم سەکۆیە هاوشێوەی بەلەمێکی بارهەڵگری زەبەلاح دیزاین کراوە، تایبەتە بە کارەکانی کەرتی وزە لە دەریادا.
رەهەند و توانای بارکردن
- درێژی : 149 مەتر
- پانی: 31 مەتر
- کێش: 15 هەزار و 378 تۆن
بە جۆرێک دیزاین کراوە بەرگەی دۆخی سەختی دەریای باکوور دەگرێت. سەکۆکە خاوەنی بەرزترین ئاستی بەرگریی پشتیوانییە و دەتوانێت قورسترین بار بگوازێتەوە.
سیستمی جووڵە: ئەم سەکۆیە وەک کەشتییە ئاساییەکان خاوەنی بزوێنەری سەربەخۆ نییە بۆ رۆیشتن؛ بۆیە بۆ جووڵانەوە و گواستنەوەی لە ئاوە قووڵەکاندا، لە لایەن کەشتییە بەهێزەکانی پشتیوانیی دەریایی رادەکێشرێت.
ئامانجی بەکارهێنان: راکێشان و جێگیرکردنی بۆرییەکانی نەوت و گازی سرووشتی لەژێر دەریا، و ئەنجامدانی پرۆسەکانی لێکدانی بۆرییەکان لە ئاوە کەمقووڵ و قووڵەکاندا بە شێوازێکی پارێزراو.
ناوچەی ئەرک: بەرەو رۆمانیا بەرێکەوتووە بە مەبەرستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیژیی راکێشانی هێڵی بۆریی گازی رۆمانیا لە کێڵگەی غازی نێپتون.


.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)