رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، تاوەکو ئەم کاتە بەراورد بە دوێنێ جێگیر بووە. دوێنێ نرخی دۆلار بەراورد بە رۆژی پێشتر 1000 تمەن دابەزی و بە 160 هەزار و 500 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن ئەو ئاستەی پاراستووە و بەبێ گۆڕانکاری ماوەتەوە. بەرزترین نرخی دۆلار لە 24 کاژێری رابردوودا 163,500 تمەن و نزمترین نرخیش 160,500 تمەن بووە کە مامەڵەی پێوە کراوە. نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەراورد بە هەفتەی رابردوو 6.14٪ دابەزیوە، بەڵام بەراورد بە شەش مانگی رابردوو نزیکەی 21.68٪ بەرزبووەتەوە.
بەپرسانی باڵای ئێران و ئەمریکا لە نێوانیاندا محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بریارە ئەمڕۆ لە سویسرا دەست بە دانوستاندن بکەن.
ئەنجامی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی ئێران و تەواوی جیهان دروست دەکات.


.jpg&w=3840&q=75)
