رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین. سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێت، هۆکارەکەی کشانەوەی ئەمریکا و مەترسییەکانی دوای کشانەوەکەیە.
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 29-09-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 157 هەزار و 950 دینارە".
هاوکات لە سلێمانی 100 دۆلار بە 157 هەزار و 900 دینار دەفرۆشرێت.
دوێنێ 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار دینار، لە کاتێکدا رۆژی پێشتر 27ی ئەیلوول، 100 دۆلار بە 155 هەزار و 300 دینار بوو.
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر گوتی: "هۆکاری بەردەوامیی دابەزینی بەهای دینار کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە بڕیارە سبەی پڕۆسەی کشانەوەکە کۆتایی بێت، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لە بازاڕدا بۆ دینار دروست کردووە".
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان عێراق و هاوپەیمانان، بڕیارە تاوەکو 30ی ئەیلوول، تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکشێنەوە.



