رووداو دیجیتاڵ
هەناردەی پیشەسازى ئوردن بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا، 193 ملیۆن دیناری ئەو وڵاتە بووە و 13% بەراورد بە چارەکی یەکەمی پار، کەمیکردووە.
ئەو ئامارە لەلایەن ژووری پیشەسازیی ئوردنەوە بڵاوکراوەتەوە، کە مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات و ئاداری ئەم ساڵ دەگرێتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا قەبارەی هەناردەی پیشەسازیی ئوردن بە گشتی، دوو ملیار و 27 ملیۆن دیناری ئەو وڵاتە بووە (زیاتر لە 28 ملیار دۆلار)، کە بڕەکەی 2.6% بەراورد بە چارەکی یەکەمی پار زیادی کردووە، کە ئەو کاتە یەک ملیار و 976 ملیۆن دیناری ئوردنی بووە.
لەو بڕەی هەناردەی پیشەسازیی ئوردن بۆ عێراق، 193 ملیۆن دیناری ئوردنی بووە کە 9%ی تێکڕای هەناردەی پیشەسازیی ئەو وڵاتەی پێکهێناوە.
ژووری پیشەسازیی ئوردن رایگەیاندووە، بەراورد بە چارەکی یەکەمی پار، هەناردەی پیشەسازیی ئوردن بۆ عێراق 28 ملیۆن دیناری ئوردنی کەمی کردووە و ئەم کەمکردنەوەیە 13% بووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارە، هەناردەی پیشەسازیی ئوردن لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا 95%ی تێکڕای هەناردەی نیشتمانیی ئوردن بووە.



.png&w=3840&q=75)
