رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ، بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە نزیکەی 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ.
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 154 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت".
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە دەوروبەری 154 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێ.
دوێنێ 100 دۆلار بە نزیکەی 153 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
حاجی سابیر گوتی: "هەواڵی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە حکومەتی عێراق دراوی زۆری چاپکردووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری دابەزینی بەهای دینار".

.png&w=3840&q=75)

