رووداو دیجیتاڵ
بازاڕە داراییەکانی جیهان بەهۆی زیادبوونی گوشاری فرۆشتنی پشکەکان و نیگەرانیی وەبەرهێنەرانەوە رووبەڕووی گۆڕانکاریی خێرا بوونەتەوە.
رۆژی 26ی تشرینی دووەمی 2026، د. محەممەد ئەمین، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان، ناسراو بە (د. ترەیدەر)، لە شرۆڤەیەکدا لەگەڵ محەممەد شێخ فاتیح، پێشکێشکاری ئابووری رووداو، رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە بەهای بازاڕی S&P 500 لە یەک رۆژدا نزیکەی 2.9 تریلیۆن دۆلار کەم بووەتەوە، بەڵام هەمان رۆژ ئەو بەهایەی لەدەست دابوو، گەڕاوەتەوە.
د. ترەیدەر روونی کردەوە، کەمبوونەوەی بەهای بازاڕ بە واتای دەرچوونی هەمان بڕە پارە لە بازاڕ نییە؛ چونکە کاتێک نرخی پشکەکان دادەبەزێت، بەهای گشتیی کۆمپانیاکانیش کەم دەبێتەوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەمان بڕە پارە لە بازاڕ دەرچووە بۆیە دەگەڕێننەوە.
رۆژی چوارشممە 25ـی کانوونی دووەمی 2026، S&P 500 تا 3.2% دابەزی و گەیشتە 6,970.11 خاڵ، بەڵام دواتر بەشێکی زۆری دابەزینەکەی قەرەبوو کردەوە.


