رووداو دیجیتاڵ
دۆلار بەرامبەر یۆرۆ بەهێزتر دەبێت، د. ترەیدەر دەڵێت، چاوەڕوانی بەرزبوونەوەیەکی دیکەی دۆلار بکەن.
ئیندێکسی دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە 104.2 خاڵ، بە پێچەوانەوە ئیندێکسی یۆرۆ بۆ 109.01 خاڵ دابەزی.
رۆژی 24ـی تشرینی دووەمی 2026، د. محەممەد ئەمین پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان، کە بە "د. ترەیدەر ناسراوە" لە شرۆڤەی نرخی نوێی دۆلار و یۆرۆ لەگەڵ محەممەد شێخ فاتیح، پێشكێشکاری ئابووری رووداو رایگەیاند، دووبارە دۆلار بووەتە پەناگەیەکی ئارام، جگەلەوەی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە یەنی ژاپۆنی بە بەهای نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار یۆرۆی فرۆشت کە ئەوە گوشاری لەسەر یۆرۆ دروستکرد و پشتیوانی لە دۆلار کرد.
د. ترەیدەر پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری ئیندێکسی دۆلاری کرد بە جۆرێک کە بگاتە 105 خاڵ و گوتی، "هیچ دوو دڵییەک لە بازاڕدا نییە بۆیە نابێت چاوەڕوانی دابەزینی دۆلار بکرێت".
ئێستا ئیندێکسی دۆلار گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردوو، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا نزیکەی 2.26% بەرز بووەتەوە.
پێچەوانەی دۆلار، د. ترەیدەر پێشبینی جێگیربوونی ئیندێکسی یۆرۆی کرد، بە جۆرێک لە نزیک نرخی ئێستادا جێگیر بێت.
ئیندێکسی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار گوشارێکی زۆری لەسەرە، بە جۆرێک لە نزمترین ئاستی 19 مانگی رابردوودایە.


