کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

چیرۆکی کوردی کازاخستان و بەربژێرێکی کورد لە شاری ئەڵماتی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چۆن خێزانێکی هەورامی خواردنگەی زاگرۆسیان کردە دیاردەیەکی جیهانی؟
دیاسپۆرا20-11-2026

چۆن خێزانێکی هەورامی خواردنگەی زاگرۆسیان کردە دیاردەیەکی جیهانی؟

هاواری دوو یاریزانی کوردی کیکبۆکسێن لە ئەڵمانیا: کوردستان یەک وڵاتە
دیاسپۆرا20-11-2026

هاواری دوو یاریزانی کوردی کیکبۆکسێن لە ئەڵمانیا: کوردستان یەک وڵاتە

کوردستانییانی میونشن بە لیستی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن
دیاسپۆرا20-11-2026

کوردستانییانی میونشن بە لیستی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن


رووداو دیجیتاڵ


نۆ دەیە لەمەوپێش، لە چلەی زستان و لە مانگی 11دا باپیرانی کوردی سۆڤیەتی پێشوو لەنێو فارگۆنی شەمەندەفەرەکاندا بەرەو دەشتە ساردەکانی کازاخستان راگوێزران. لەو رۆژگارە سەختەدا خەڵکی کازاخستان دەرگای ماڵ و سفرەی خۆیان بۆ کردنەوە. ئێستا لەدوای 90 ساڵ، نەوەکانی ئەو کۆچە زۆرەملێیە، کە لەنێو پاسپۆرت و ناسنامەکانیاندا بەفەرمی نەتەوەکەیان بە "کورد" نووسراوە، وەک بەربژێر دەچنە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنە خۆجێیی و پەرلەمانییەکانی ئەو وڵاتەوە.


دۆخی کوردی ئاسیای نێوەڕاست و بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (دیاسپۆرا)دا لە رووداو تیشکی خرایەسەر و تێیدا رەفیق یەعقووب میرزۆیێڤ، سیاسەتڤانی کورد و بەربژێر بۆ ئەنجوومەنی شارەوانیی ئەڵماتی لە شاری کۆنایێڤ بەشداریکرد. میرزۆیێڤ، کە ساڵی 1970 لە ئەرمینیا لەدایکبووە و خوێندنی زانکۆی لە ئازەربایجان تەواوکردووە، باسی قۆناخێکی دیکەی ئاوارەیی خێزانەکەی دەکات و دەڵێت: "لە ساڵانی 1988 و 1990، بەهۆی شەڕی قەرەباخ و ئەرمینیاوە ناچار بووین کۆچ بکەین و چووینە ئاسیای نێوەڕاست و کازاخستان. ئێمەی کوردی ئەرمینیا هاتنە ئەڵماتی و قەزاکانی دەوروبەری."


میرزۆیێڤ خۆی بۆ ئەندامێتیی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئەڵماتی و قەزای ئەڵماتی لە شاری کۆنایێڤ بەربژێر کردووە، کە شارێکی گەورەیە و نێوەندی پارێزگاکەیە. بەگوتەی خۆی، بانگەشەی هەڵبژاردن تاوەکو 27ی مانگ بەردەوام دەبێت و رۆژی 29ی مانگ، دەنگدەران دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. ئەو هاونیشتمانییە ئاماژە بەوە دەکات کە کورد بە زۆری لە ئەڵماتی و دەوروبەری و هەروەها لە شارەکانی چیمکەند و جامبووڵ دەژین و دەڵێت: "هیوادارین کوردی خۆمان دەنگمان بدەنێ، کە من بەربژێرم، بۆئەوەی بتوانین دەرگەکان بکەینەوە و خزمەت بکەین."


بەپێچەوانەی زۆر وڵاتی دیکەوە، کورد لە کازاخستان خاوەنی دانپێدانانی فەرمییە. میرزۆیێڤ لەوبارەیەوە دەڵێت: "ئێمە وەک هاووڵاتیی کازاخستان هەموو مافێکمان هەیە، وەک هەر نەتەوەیەکی دیکە و بەتایبەتیش وەک کازاخەکان. لەنێو پاسپۆرت و ناسنامەکانیشماندا نەتەوەکەمان بە کورد نووسراوە و ئەمڕۆ من وەک کوردێک دەبمە بەربژێر."


بۆ ئەو بەربژێرە کوردە، کازاخستان تەنیا وێستگەیەکی کۆچ نییە، بەڵکو نیشتمانێکە کە ئەو و کوردی دیکەی ئەوێ قەرزداری میهرەبانیی خەڵکەکەین و دەڵێت: "منداڵەکانمان لێرە لەدایکبوون و دایکوباوکمان لێرە بەخاکسپێردراون. 90 ساڵ لەمەوپێش لە وەرزی زستان و لە مانگی 11دا باپیرانمان بە فارگۆنی شەمەندەفەر هێندرانە ئێرە، کازاخەکان ماڵ و سفرەی خۆیان بۆ کردنەوە و نان و ئاو و شوێنیان پێدان. ئێمە هەرگیز ئەو چاکەیە لەبیر ناکەین." لەگەڵ ئەوەشدا، دووریی جوگرافیا دابڕانی دروستنەکردووە لەگەڵ وڵات و وەک خۆی دەڵێت: "پەیوەندیمان لەگەڵ کوردستان هەیە، دڵ و مێشکمان لەلای کوردستانە؛ ئاگاداری هەموو هەواڵ و زانیارییەکانین و نووسەر و دۆستمان لەوێ هەن."


بابەتی پەیوەندیدار

چۆن خێزانێکی هەورامی خواردنگەی زاگرۆسیان کردە دیاردەیەکی جیهانی؟
دیاسپۆرا20-11-2026

چۆن خێزانێکی هەورامی خواردنگەی زاگرۆسیان کردە دیاردەیەکی جیهانی؟

هاواری دوو یاریزانی کوردی کیکبۆکسێن لە ئەڵمانیا: کوردستان یەک وڵاتە
دیاسپۆرا20-11-2026

هاواری دوو یاریزانی کوردی کیکبۆکسێن لە ئەڵمانیا: کوردستان یەک وڵاتە

کوردستانییانی میونشن بە لیستی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن
دیاسپۆرا20-11-2026

کوردستانییانی میونشن بە لیستی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە