کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

چیرۆکی ئەو فڕۆکەوانەی لە ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی دوو هاونیشتمانیی راگرت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چۆن خێزانێکی هەورامی خواردنگەی زاگرۆسیان کردە دیاردەیەکی جیهانی؟
دیاسپۆرا20-11-2026

چۆن خێزانێکی هەورامی خواردنگەی زاگرۆسیان کردە دیاردەیەکی جیهانی؟

هاواری دوو یاریزانی کوردی کیکبۆکسێن لە ئەڵمانیا: کوردستان یەک وڵاتە
دیاسپۆرا20-11-2026

هاواری دوو یاریزانی کوردی کیکبۆکسێن لە ئەڵمانیا: کوردستان یەک وڵاتە

چیرۆکی کوردی کازاخستان و بەربژێرێکی کورد لە شاری ئەڵماتی
دیاسپۆرا20-11-2026

چیرۆکی کوردی کازاخستان و بەربژێرێکی کورد لە شاری ئەڵماتی


رووداو دیجیتاڵ


لەنێو کابینەی فڕۆکەیەکدا لە فڕۆکەخانەی کوێلن-بۆن، کاتێک دەرگاکان داخران و هەموو هیوایەک بۆ مانەوە لە ئەڵمانیا کۆتاییهات، بڕیارێکی مرۆییانەی کاپتنی فڕۆکەکە چارەنووسی باوکێکی کورد و کوڕە 7 ساڵانەکەی گۆڕی. فڕۆکەوانەکە لەدوای بیستنی چیرۆکەکە، رەتیکردەوە گەشتەکەیان پێبکات و پێیگوتن: "قەت لەبیرمەکەن خوا گەورەیە! جانتاکانتان ببەنە خوارەوە، من ناتانبەم و دەگەڕێنەوە ماڵی خۆتان."


ئەو رووداوە کە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2026 روویدا و لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (دیاسپۆرا)ی تۆڕی میدیایی رووداو تەواوی وردەکارییەکانی گێڕدرایەوە، تیشکی خستە سەر شەپۆلێکی نوێی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازانی خەڵکی باکووری کوردستان لە ئەڵمانیا و ئەو مشتومڕە یاسایی و مرۆییانەی لەسەر مامەڵەی پۆلیس دروست بوون.


ترسی منداڵە 7 ساڵانەکە بووە راستی


دوو مانگ بوو کوڕە 7 ساڵانەکەی عیسا سەگەت بە دەنگی هەر ئۆتۆمبێلێک لە شەقامەکەیاندا رادەچڵەکی و بەترسەوە دەیگوت: "بابە ئەوە پۆلیس هاتن، دەمانبەن." کاژێر 3:30ی بەرەبەیانی رۆژێکی سەرەتای ئەم مانگە، ترسەکەی بووە راستی و نزیکەی 20 پۆلیسی ئەڵمانیا بە ئامێری شکاندنی دەرگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان، بۆئەوەی ئەو باوک و منداڵە کوردە بەزۆر دیپۆرتی باکووری کوردستان و تورکیا بکەنەوە.


عیسا سەگەت، هاونیشتمانیی خەڵکی باکووری کوردستان، 4 ساڵە لەگەڵ هاوژین و دوو منداڵەکەی لە ئەڵمانیا دەژی. هەرچەندە دادگای سەرەتایی داواکەی رەتکردووەتەوە، بەڵام دۆسێکەی هێشتا لە دادگای باڵا یەکلایینەبووەتەوە و ناسنامەی راگرتنی کاتیی دیپۆرتکردنەوەی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، دوو مانگ لەمەوپێش فەرمانگەی بیانییەکان پێیان گوتووە چاوەڕێی بڕیاری دادگا ناکەن. بەوهۆیەوە هاوژین و کچەکەی ماڵەکەیان بەجێهێشتبوو، عیساش تەنیا بۆئەوەی کوڕە 7 ساڵانەکەی لە قوتابخانە دانەبڕدرێ، لەگەڵیدا لەماڵەوە مایەوە.


لەپێش چاوی کوڕەکەی رووتیانکردەوە


کاتێک بەرەبەیان زەنگی دەرگا لێدرا، منداڵەکە خۆی خزاندە ژێر باڵی باوکی و گوتی: "بابە پۆلیس هاتن بۆمان." دوای نیو کاژێر، دراوسێیەکیان دەرگای سەرەکیی بۆ کردنەوە و پۆلیسەکان دەرگای قوفڵدراوی نهۆمی سەرەوەیان لە 5 خولەکدا شکاند. عیسا دەڵێ، لەماڵەوە و دواتریش لە فڕۆکەخانەی کوێلن-بۆن، لەبەرچاوی کوڕەکەی جلوبەرگەکانیان پێ داکەندووە بۆ پشکنین، سەرەڕای ئەوەی پاڕاوەتەوە کە منداڵەکەی ببەنە دەرەوە. کوڕەکەی بەگریانەوە بە ئەڵمانی هاواری کردووە: "وا لە باوکم مەکەن، هیچ شتێکی پێ نییە." کاتێک پۆلیس چاکەتی منداڵەکەشیان داکەندووە، باوکەکە دەستی خستووەتە سەری و رێگری لێکردوون و دەڵێ: "گوتم، منداڵە و تێناگات، چۆن جلی دادەکەنن؟ ئەوە شتێکی بێ ویژدانییە."


بە زۆر خستیانە نێو فڕۆکە و هیچ ئومێدێکی نەما


لە فڕۆکەخانە مۆبایلەکەیان لە عیسا سەند، لەکاتێکدا کوڕەکەی لە پۆلیسەکان دەپاڕایەوە: "هاوکاریی باوکم بکەن، تەلەفۆنەکەی بدەنێ با پەیوەندی بە دایکمەوە بکات، دەمەوێ قسە لەگەڵ دایکم و خوشکەکەم بکەم."


کاژێر 11:30ی پێشنیوەڕۆ، دوو پۆلیس و پزیشکێک باوک و کوڕەکەیان خستە نێو فڕۆکەکە و دەرگا داخرا. عیسا کە هیچ هیوایەکی نەمابوو، چیرۆکی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی و دابڕانی لە ماڵباتەکەی بۆ میواندارەکانی نێو فڕۆکەکە گێڕایەوە. ئەوانیش فڕۆکەوانەکەیان ئاگادارکردەوە. 5 خولەکی نەخایاند دەرگای فڕۆکەکە کرایەوە؛ فڕۆکەوانەکە چووە بەردەم عیسا و کوڕەکەی و پێی گوتن: "هیچکات لەبیرمەکەن خوا گەورەیە، جانتاکانتان ببەنە خوارەوە، من ناتانبەم، دەگەڕێنەوە ماڵی خۆتان."


جڤاکی کوردی: نابێ پۆلیس رەگەزپەرستانە بجووڵێتەوە


مەهمەت تانریڤەردی، جێگری سەرۆکی جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیا ستایشی ئەو هەڵوێستە دەکات و دەڵێت: "ئێمە سوپاسی ئەو فڕۆکەوانە دەکەین کە بوێرییەکی مەدەنی نواند، ئەرکی مرۆڤایەتیی خۆی جێبەجێ کرد و گوتی من ئەو کەسانە لەگەڵ خۆم نابەم و رادەستی تورکیایان ناکەمەوە."


تانریڤەردی جەخت دەکاتەوە کە نابێت منداڵ و دایکوباوک لەیەکدی داببڕێندرێن و دەڵێت: "پێویستە پۆلیسی ئەڵمانیا رەفتاری رەگەزپەرستانە نەکەن؛ دەبێت بەپێی مرۆڤایەتی و کولتوور مامەڵە بکەن، نەوەک بەشێوەیەکی تووندوتیژانە و بە زۆرەملێ لە ماڵەکانیان دەریانبهێنن. ئەوە ئەرکی هەرێمەکان و وەزارەتەکانی نێوخۆی هەرێمەکانە پۆلیسەکانیان لەسەر ئەو بنەمایانە پەروەردە بکەن."


پارێزەرێک: ئەوە سکانداڵە


هاوکات بارش یەشیل، پارێزەر لە ئەڵمانیا، رووداوەکە بە "سکاندەڵێکی گەورە" ناودەبات و دەڵێت منداڵەکە تووشی زەبرێکی دەروونیی گەورە بووە و "منداڵەکە ئەو رووداوە تاوەکو کۆتایی ژیانی لەبیر ناکات."


یەشیل روونی دەکاتەوە، بەپێی مادەی 19ی دەستووری ئەڵمانیا، تاوەکو دادگای کارگێڕی بڕیار نەدات، کەس ناتوانێت پەناخواز دیپۆرت بکاتەوە. جیاکردنەوەی منداڵیش لە ماڵباتەکەی پێشێلکردنی مادەی 6ی دەستوور و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ مافەکانی منداڵان.


بەگوتەی یەشیل، فەرمانگەکانی بیانییان لەژێر گوشاری سیاسیدا بە سیستمی "کۆتا" لیستی دیپۆرتکردنەوە بۆ تورکیا، عێراق و ئەفغانستان دادەنێن "بەبێ کۆنترۆڵکردنی بنەمای یاسایی دۆسێکان". بۆیە داوادەکات رێکخراوە کوردییەکان و پەرلەمانتارانی کورد لە نۆردراین-ڤێستفاڵن و پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیاش بچنە سەرهێڵ.


ئازاری عیسا ئەو رۆژە لە فڕۆکەخانە کۆتایینەهات. پۆلیس بەبێ پارە و بە مۆبایلێکی بێ شەحنەوە بۆ رێگەیەکی 4 کاژێری خۆی و کوڕە بچکۆلەکەیان بەڕێکرد. لە وێستگەی سەرەکیی شەمەندەفەری کوێلن، کوڕەکەی لە خۆشیی رزگاربوونیدا پێش باوکی دابەزی، بەڵام دەرگاکە داخرا و شەمەندەفەرەکە عیسای لەگەڵ خۆی برد. عیسا دەڵێت: "وەک شێتم لێهاتبوو، دەم گوت کوڕەکەم لەنێو ملیۆنان مرۆڤدا ون دەبێت." کە شەمەندەفەرەکە لەدوای 6 کیلۆمەتر وەستا، عیسا دابەزی و هەر 6 کیلۆمەترەکەی بە کۆڵانەکانی کوێلندا بە راکردن و بەبێ وەستان بڕییەوە، تاوەکو لە وێستگەکەدا کوڕەکەی لە دووریی 50 مەترەوە لەدەستی ژنێکدا دۆزییەوە و بە بانگکردنی "بابە"، جارێکی دیکە بەیەک شادبوونەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

چۆن خێزانێکی هەورامی خواردنگەی زاگرۆسیان کردە دیاردەیەکی جیهانی؟
دیاسپۆرا20-11-2026

چۆن خێزانێکی هەورامی خواردنگەی زاگرۆسیان کردە دیاردەیەکی جیهانی؟

هاواری دوو یاریزانی کوردی کیکبۆکسێن لە ئەڵمانیا: کوردستان یەک وڵاتە
دیاسپۆرا20-11-2026

هاواری دوو یاریزانی کوردی کیکبۆکسێن لە ئەڵمانیا: کوردستان یەک وڵاتە

چیرۆکی کوردی کازاخستان و بەربژێرێکی کورد لە شاری ئەڵماتی
دیاسپۆرا20-11-2026

چیرۆکی کوردی کازاخستان و بەربژێرێکی کورد لە شاری ئەڵماتی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە