کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هونەر

دیار کەلەش، گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان لە هۆلیوود دەرکەوت

دەوران مەحموود

دەوران مەحموود

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دەوران مەحموود
دەوران مەحموود23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رزگار حەمە رەئووف مەقامێکی عەلی مەردان نوێ دەکاتەوە
هونەر20-11-2026

رزگار حەمە رەئووف مەقامێکی عەلی مەردان نوێ دەکاتەوە

بە بڕیاری دادگە زنجیرە درامایەک لە ئێران راگیرا
هونەر15-11-2026

بە بڕیاری دادگە زنجیرە درامایەک لە ئێران راگیرا

لە ئەڵمانیا کۆنسێرتێکی جیهانی بە بەشداریی هەژار زەهاوی بەڕێوەچوو
هونەر13-11-2026

لە ئەڵمانیا کۆنسێرتێکی جیهانی بە بەشداریی هەژار زەهاوی بەڕێوەچوو

رووداو دیجیتاڵ


دیار کەلەش، گەنجێکی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، لە نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی ناسراوی "The Hunger Games" دا رۆڵێکی گێڕا و بەمەش هەنگاوێکی بەرەو سینەمای جیهانی نا. لەرێگەی رووداوەوە بە گەنجانی کورد دەڵێت: "خۆشەویستی بۆ ئەو شتەی کە مرۆڤ دەیکات، دەبێت لە ترس گەورەتر بێت."


دیار ئەحمەد کەلەش، تەمەن 19 ساڵ و خەڵکی شاری دربێسیی رۆژئاوای کوردستانە. ئەو ئێستا لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و لە قۆناخی ئامادەکاریدایە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی. دیار لە نوێترین فیلمی زنجیرەی "The Hunger Games"دا، کە ناوی "The Ballad of Songbirds & Snakes"ە، رۆڵی کارەکتەرێک بە ناوی "ئەترید" دەگێڕێت.


ئەمە یەکەم دەرکەوتنی دیار کەلەش نییە لە بواری نواندندا. پێشتر لە فیلمێکی کۆمپانیای نێتفلیکسدا رۆڵی گێڕاوە و لەسەر شانۆکانی شاری هامبۆرگیش کاری کردووە. هەروەها بەهۆی کارە شانۆییەکانییەوە، خەڵاتی لە فێستیڤاڵی شانۆی گەنجانی بەرلین وەرگرتووە.


دیار کەلەش رۆژی 23ی تشرینی دووەمی 2026، لە هەڤپەیڤنێکدا لەگەڵ نالین حەسەن کە لە بووڵتەنی نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداودا پەخش کرا، باسی لە سەرەتای دەستپێکردنی کاروانی هونەریی خۆی کرد و رایگەیاند کە مامۆستای وانەی شانۆی لە پۆلی حەوتەمدا هانی داوە. ئەو دەڵێت، "مامۆستاکەم پێی گوتم، تۆ دەتوانیت لە دەرەوەی قوتابخانەش بچیتە شانۆ، من توانایەکی گەورە لە تۆدا دەبینم. ئەو رێگەی لە بەردەممدا کردەوە."


سەبارەت بە چۆنیەتیی هەڵبژاردنی بۆ فیلمی "The Hunger Games"، دیار کەلەش ئاماژەی بەوە دا، کە لە رێگەی ئیمەیڵێکەوە بۆ پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی بانگهێشت کراوە، بەڵام لەو کاتەدا ناوی پڕۆژەکە دیار نەبووە. دیار دەڵێت، "من ناوی هەموو بەڕێوەبەرانی کاستینگم لە ئەڵمانیا دەرکردبوو. دەمزانی کە ئەوان بەدوای پڕۆژەیەکی گەورەدا دەگەڕێن."


دیار باسی ئەو ساتەوەختەی کرد کە هەواڵی وەرگرتنی بۆ فیلمەکەی پێگەیشتووە و گوتی، "ئاژانسەکەم پێی گوتبووم کە کاتژمێر 10ی بەیانی هەواڵم دەدەنێ. لە هەمان کاتدا، کچی مامم نامەیەکی بۆم نارد و گوتی،'Hunger Games لە ئەڵمانیا بەرهەم دێت، پێویستە تۆ بەشداری بکەیت.' منیش لە وەڵامدا گوتم، من وەرگیرام'."


گواستنەوە لە بینەرێکی ئاسایی زنجیرە فیلمەکەوە بۆ ئەکتەرێک لەناو بەرهەمەکەدا، ئەزموونێکی جیاواز بووە بۆ دیار. ئەو دەڵێت، "بیرم دێت کاتێک منداڵ بووین، من و براکەم و ئامۆزاکانم لە تورکیا سەیری فیلمەکەمان دەکرد. کاتێکیش لە ئەڵمانیا لە هۆڵی سینەما سەیری ئەو بەشەم کرد، کە خۆم تێیدا بەشدار بووم، شتێکی زۆر گەورە و خۆش بوو بۆ من."


کارەکتەری "ئەترید" کە دیار رۆڵەکەی دەگێڕێت، وەک خۆی باسی دەکات، کەسێکە "لە ژیانیدا هەرگیز رۆژی نەبینیوە و تەنیا لەناو ترسدا ژیاوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خێری بۆ هەمووان دەوێت." دیار ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ ئامادەکاریی رۆڵەکە، راهێنانی جەستەیی زۆریان کردووە.


سەبارەت بە پەیوەندیی بە ناسنامە کوردییەکەیەوە، دیار جەخت دەکاتەوە، "من دەزانم لە کوێوە هاتووم. زۆر شتم بیر دێتەوە کاتێک لە دربێسی بووم... من کوردم و دەبینم زۆر کورد لەگەڵمانن و دەیانەوێت کاری گەورە بکەن. ئەمە رێگەمان بۆ دەکاتەوە." ئەو هەروەها هیوای خواست کە لە داهاتوودا بتوانێت چیرۆکە کوردییەکان بگێڕێتەوە و سەردانی کوردستان بکات.


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، دیار ئارەزووی خۆی بۆ کاری شانۆیی نیشان دا و گوتی، "من لە شانۆدا هەستێکی زۆرتر وەردەگرم. خۆشترە، شتێکی گەورەترە... تۆ لەگەڵ ئەو کارەکتەرەدا دەژیت."


لە پەیامێکیشیدا بۆ گەنجانی کورد، دیار کەلەش گوتی، "من دەبینم ترس هەیە، بەڵام پێویستە بێ ترس بن. خۆشەویستی بۆ ئەو شتەی کە مرۆڤ دەیکات، دەبێت لە ترس گەورەتر بێت. ترس هەمیشە هەیە، بەڵام خۆشەویستی دەبێت گەورەتر بێت."

بابەتی پەیوەندیدار

رزگار حەمە رەئووف مەقامێکی عەلی مەردان نوێ دەکاتەوە
هونەر20-11-2026

رزگار حەمە رەئووف مەقامێکی عەلی مەردان نوێ دەکاتەوە

بە بڕیاری دادگە زنجیرە درامایەک لە ئێران راگیرا
هونەر15-11-2026

بە بڕیاری دادگە زنجیرە درامایەک لە ئێران راگیرا

لە ئەڵمانیا کۆنسێرتێکی جیهانی بە بەشداریی هەژار زەهاوی بەڕێوەچوو
هونەر13-11-2026

لە ئەڵمانیا کۆنسێرتێکی جیهانی بە بەشداریی هەژار زەهاوی بەڕێوەچوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە