رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی هەفتە فیلمی هۆڵەکراوەکانی (هەولێر سینەما) لە رۆیال مۆڵی هەولێر، بە پاڵپشتی ئینستیتوتەی گۆتە، لەماوەی سێ رۆژدا سێ فیلم نمایش دەکرێت.
زەهاوی سنجاوی، دامەزرێنەری ناوندی سینەمای هەولێر، رایگەیاند، رۆژی شەممە فیلمی (ئەمرووم) نمایش کرا و فیلمەکە باسی منداڵێکی 12 ساڵان دەکات، کە لە دوورگەیەکی باکووری ئەڵمانیا دەژی، بەڵام لە کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی خانەوەداکەی رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.
کاژێر 06:00ـی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، فیلمی ئەنفا 8 یەکەمین فیلمی درێژی کوردییە و وەک نێوەڕۆک و فۆرم کارێکی نوێیە لە سینەمای کوری دا. لە نووسین، بەرهەمهێنان و دەرهێنانی کارزان کاردۆزییە.
فیلمی سێیەم رۆژی دووشەممە نمایش دەکرێت، بە ناوی (کێکی سەرۆککۆمار) باسی کچێک دەکات کە ناچار دەکرێت کێکێک بۆ سەدام حوسێن دروست بکات.



