رووداو دیجیتاڵ دەشتی کەڵهوڕی، هونەرمەند، دەستیکردووە بە ئامادەکردنی پرۆژەیەکی هونەریی تایبەت بە شاری خانەقین و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات بۆ دەوڵەمەندکردنی کلیپەکەی، وێنە مێژوویی و کولتوورییەکانی شارەکەی بۆ بنێرن. دەشتی کەڵهوڕی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرقاڵی ئامادەکردنی کلیپ و سروودێکی نیشتمانیم بۆ شاری خانەقین. ئەم کارە هەوڵێکە بۆ پاراستن و پێشاندانی دیمۆگرافیا، ناسنامە و کولتووری رەسەنی ئەم شارە." ئەم هونەرمەندە داوا لە خەڵکی خانەقین دەکات، هەر وێنەیەکی جوان و بە کوالێتیی بەرزیان لایە کە گوزارشت لە جوانییەکانی شارەکە بکات، بۆی رەوانە بکەن؛ بەتایبەتی وێنەکانی پەیوەست بە: -شادی و بۆنە کۆمەڵایەتییەکانی خانەقین. -نەریتە کۆنەکان و رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز. -جلوبەرگی رەسەن و کولتووری خانەقینی. دەشتی کەڵهوڕی ئاماژەی بەوە کردووە، هاونیشتمانییان دەتوانن وێنەکانیان لە رێگەی ئەکاونتی تێلیگرامی (@dashti_kalhori) بۆ بنێرن، جەختیشی کردەوە کە بەشداریی خەڵک لەم پرۆژەیەدا بایەخێکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت ناسنامەی خانەقین بە جوانترین شێوە پێشانی بینەران بدرێت.
کولتوور 23-09-2026حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە