رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی کوردیپێدیا پەرتووکێکی ئەلیکترۆنیی تایبەتی لە ژێر ناونیشانی "هەڵکەوتنامە" بڵاوکردەوە، کە بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی و رێکخراو سەرجەم ئەرشیڤ، نووسین، دۆکیومێنت و وێنەکانی پەیوەندیدار بە رۆژنامەڤانی دیاریی میدیای کوردی "هەڵکەوت عەزیز"ی تێدا کۆکراوەتەوە.
هەڵکەوت عەزیز، کە وەک بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا کاری دەکرد، 8-6-2026 لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی بەغدا - بەسرە گیانی لەدەستدا.
لە هەڵکەوتنامەکەدا، رێکخراوی کوردیپێدیا ئاماژەی بەوە کردووە کە تەواوی بابەتەکان، بەپێی ریزبەندیی ئەلفوبێ، پۆل و سەرچاوەکان دەستنیشان کراون؛ هاوکات زانیارییەکان بە زمانی کوردی و شێوەزارە جیاوازەکان ئەرشیڤ کراون تاوەکو ببنە سەرچاوەیەکی مێژوویی و دەوڵەمەند بۆ توێژەران و میدیاکاران.
ئەم ئەرشیڤە دیجیتاڵییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی دامەزراوەکە بۆ پاراستنی بەڵگەنامە و کارنامەی کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان، تاوەکو وەک سەرچاوەیەکی کراوە لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی کوردیپێدیا بەردەست بێت.
لێرەوە دەتوانن بەرهەمەکە ببینن.



