Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کولتوور 31-05-2026

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نالین حەسەن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نالین حەسەن

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە
کولتوور 29-05-2026

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە

ماجید نووری ئەوڕەحمانی نفووس دەگەڕێنێتەوە بۆ کەرکووک
کولتوور 20-05-2026

ماجید نووری ئەوڕەحمانی نفووس دەگەڕێنێتەوە بۆ کەرکووک

جەلادەت بەدرخان، ژێنەرەوەی ئەلفابێی کوردی؛ "کوردبوون بەبێ زمان شانازی نییە"
کولتوور 15-05-2026

جەلادەت بەدرخان، ژێنەرەوەی ئەلفابێی کوردی؛ "کوردبوون بەبێ زمان شانازی نییە"

رووداو دیجیتاڵ 

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی، ناوەندێکی تایبەت بە کاری دۆبلاژ بە ناوی (ناوەندی کۆم بۆ دۆبلاژ) کرایەوە. ئامانج ئەوەیە بەرهەمە سینەماییەکان وەربگڕێدرێنە سەر زمانی کوردی، بەتایبەتی بۆ منداڵان.


لازار عەلی، بەڕێوەبەری ناوەندەکە لە کاتی بەشداریکردنی لە (نووڕۆژ)ی رووداودا کە نالین حەسەن پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، بیرۆکەی دامەزراندنی ناوەندێکی لەم شێوەیە نوێ نییە، گوتی: "ئەم پڕۆژەیە، بیرۆکەیەک بوو لە ساڵی 2012 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا لامان دروست بوو." 

ئەو بەڕێوەبەرە گوتی: "ویستمان بەرهەمەکان بکەینە کوردی، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکانی سووریا و ئەو شەڕەی لە ناوچەکەدا هەبوو، ناچار بووین پڕۆژەکە دوابخەین. دوای چەندین ساڵ، توانیمان ئەم خەونە بەدیبهێنین و دەست بە کار بکەین."

لازار عەلی ئاماژەی بە پێویستیی ئەم هەنگاوە کرد و گوتی: "دەبینین کە زمانەکەمان، زمانی کوردی، بەتایبەتی لەنێو نەوەی نوێدا لاواز دەبێت. منداڵەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان بە زۆری سەیری فیلم کارتۆن و پرۆگرام بە زمانی عەرەبی دەکەن. ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر زمانی دایکیان دەکات. ئامانجی سەرەکیی ئێمە ئەوەیە کە بەرهەمەکەیان بە کوردی پێشکێش بکەین تاوەکو چێژ لە بەرهەمەکان وەربگرن و زمانی خۆیان باشتریش بکەن."

لە فیلم کارتۆنەوە تاوەکو بەڵگەفیلم: 

ناوەندی کۆم بۆ دۆبلاژ پلانی هەیە ژمارەیەکی زۆری بەرهەمەکان وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی. سەرەتا، گرنگییەکی زۆر دەدرێت بە فیلم کارتۆن و بەرهەمی تایبەت بە منداڵان. پاشان، فیلمی سینەمایی، زنجیرە دراما و ئەو بەڵگەفیلمەنانەی لە رووی نێوەڕۆکەوە دەوڵەمەندن، دۆبلاژ دەکرێن.

سەرەتا هەموو وەرگێڕانەکە بە زاراوەی کورمانجی دەبێ. لازار عەلی دەڵێ، ئەمە تەنیا سەرەتایە و پلانیان هەیە لە داهاتوودا زاراوەکانی دیکەی زمانی کوردیش بەپێی دەرفەت بخەنە نێو کارەکانیانەوە.

لەبارەی پێوەرەکانی هەڵبژاردنی بەرهەمەکان، لازار عەلی گوتی: "ئێمە بە وریاییەوە مامەڵە دەکەین. ئەو بەرهەمانەی هەڵیان دەبژێرین دەبێت نزیک بن لە کولتوور و دابونەریتی کۆمەڵگەمان. ئێمە هەرگیز بەرهەمێک پەسند ناکەین کە بێڕێزی بە بەها کۆمەڵایەتی یان ئایینییەکانمان بکات، یان دژایەتیی گەلی کورد و زمانەکەی بکات. رێزگرتن لە بینەر و کۆمەڵگە هێڵی سووری ئێمەیە."

"پڕۆژەیەکی سەربەخۆ بە ئامانجی گەورە"

بەڕێوەبەرەکەی دەڵێ، ئەم ناوەندە وەک دەستپێشخەرییەکی سەربەخۆ و تایبەت دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستا لە هیچ دامەزراوە یان رێکخراوێک پاڵپشتی وەرنەگرتووە.

پڕۆژەکە ستافەکەی نزیکەی 10 کەسن، بەڵام ئامانج ئەوەیە ئەو ژمارەیە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکرێ. 

لازار عەلی رایگەیاند: "دەمانەوێ هەلی کار بۆ لانیکەم 50 کەس دابین بکەین. ئەگەر پڕۆژەکە بەردەوام و گەورەتر بێت، رەنگە ئەم ژمارەیە بگاتە 100 کەسیش."

بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، ناوەندەکە خولی راهێنانی تایبەت لە بوارە تەکنیکییەکانی وەک ئەندازیاریی دەنگ و میکس، هەروەها لە بواری هونەریدا وەک ئەکتەریی دەنگ، بۆ کەسانی بەهرەمەند و ئارەزوومەند دەکاتەوە. بەم شێوەیە، دەیانەوێ کارمەندی پرۆفیشناڵ ئامادە بکەن.

هەرچەندە بیرۆکەی بەرهەمهێنانی فیلمیش لە پلاندایە، بەڵام ئێستا هەموو سەرنجەکە لەسەر کاری دۆبلاژە.