رووداو- هەولێر
شێوەکاری نێوداری بەریتانی ،ساشا جەفری، تابلۆیەکی شێوەکاری خۆی لە مەزادێکی ئاشكرادا لە ئیمارات بە 62 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشت.
ساشا لەمبارەیەوە گوتی" نزیکەی حەوت مانگ بوو لە نێو هۆتێڵێکی دوبەی تابلۆیەکی گەورەم بە قەبارەی 1980 مەتر دووجا دروستکردووە، کە لە مەزادێکی ئاشکرا بە 62 ملیۆن دۆلار فرۆشراو 30 ملیۆن دۆلاری پێشکێشی رێکخراوێکی خێرخوازی منداڵان دەکەم".
ئەم تابلۆیە شێوەکارییە بەناوی "گەشتی مرۆڤایەتی" بوو، کە بە 70 پارچە دروستکراوە، هەموو پارچەکانی تابلۆکە لەلایەن "ئەندریە عەبدون " بازرگانێکی فەرەنسی بە نرخی 62 ملیۆن دۆلار کڕدراوە. عەبدون دوای کڕینی تابلۆکە ، داوای لە خەڵکی کرد یارمەتی ئەو منداڵە هەژارانە بدەن، کە پێویستیان بە پشتگیرییە، دەڵێت" دەبێت خۆراک و خوێندنی باشتر بۆ منداڵان لە سەرتاسەری جیهان دابین بکەین".
ئەمە یەکەمین دەستپێشخەرییە لە مێژووی شاری دوبەی ئیمارات ئەنجامدراوە، سەرپەرشتیارانی ئەم مەزادە دەڵێن، لە کاتی مەزادکردنەکەدا سەتان پەیوەندی تەلەفۆنیان لە هەموو جیهانەوە بۆ هاتووە، بۆ ئەوەی بەشدار بن لە مەزادەکە، بەڵام دواجار بازرگانێکی فەرەنسی بەرەچەڵەک جەزائیری ئەم تابلۆیەی بە 62 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کڕیوە. هەر لە مەزادەکەدا پەرمووچی کێشانی تابلۆکە و لەگەڵ ئەو جلوبەرگانەی شێوەکارەکە لە کاتی وێنەکێشان لەبەری کردبوو، بە 120 هەزار دۆلار فرۆشرا،


.png&w=3840&q=75)
