Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی پێشووی بارانبارین لە ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

دیمەنێکی پێشووی بارانبارین لە ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

کوردستان30-05-2026

کەشی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ پلەی گەرما دادەبەزێ و لە هەندێک ناوچە پێشبینیی بارانبارین دەکرێ

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی: کێشەکانی یەکێتی و پارتی پێویستییان بە رێککەوتنی ستراتیژیی دوورمەودایە
کوردستان30-05-2026

بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی: کێشەکانی یەکێتی و پارتی پێویستییان بە رێککەوتنی ستراتیژیی دوورمەودایە

یەکەم کاروانی حاجییانی دهۆک رۆژی دووی مانگی داهاتوو لە رێگەی تورکیاوە دەگەڕێنەوە
کوردستان30-05-2026

یەکەم کاروانی حاجییانی دهۆک رۆژی دووی مانگی داهاتوو لە رێگەی تورکیاوە دەگەڕێنەوە

خوێندنی کوردیی لە کەرکووک: لە دەرچوونی قوتابیاندا پلەی یەکەممان بەدەستهێنا
کوردستان30-05-2026

خوێندنی کوردیی لە کەرکووک: لە دەرچوونی قوتابیاندا پلەی یەکەممان بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی ئێران، پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دادەبەزێ و لە بەشێکی پارێزگاکانی ورمێ و سنەش پێشبینیی بارانبارین دەکرێ؛ هاوکات لە لوڕستان خۆڵبارین دەبێت.

بەپێی پێشبینیی کەشناسیی ئێران کە ئەمڕۆ 30ی ئایاری 2026 بڵاویکردووەتەوە، گۆڕانکاریی کەشوهەوا بە شێوەیەکە کە پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەراورد بە رۆژانی رابردوو 3 بۆ 5 پلە دادەبەزێ. ئەو رەوتەی دابەزینی پلەی گەرما تاوەکو رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.

پارێزگای ورمێ

لە ئەمڕۆوە ئەگەری تاوەباران، هەورەبرووسکە و تەرزەبارین لە هەندێ شوێن هەیە؛ هەروەها لە دوو رۆژی داهاتوودا خێرایی با زیاد دەکات کە ئەگەری هەیە ببێتەهۆی دروستبوونی خۆڵبارین.

پێشبینیش دەکرێ لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە پلەی گەرما لەو پارێزگایە روو لە بەرزبوونەوە بکات.

لە 24 کاژێری رابردوودا پلەی گەرما لە شاری ورمێ لەنێوان 6 بۆ 25 پلەی سیلیزی بوو. تەختی سولەیمان بە 3 پلە فێنکترین و پۆلدەشت بە 33 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی پارێزگاکە بوون.

پارێزگای سنە

لە باکووری پارێزگاکە پێشبینیی تاوەباران، هەورەبرووسکە و بای تووند دەکرێ. 

هەروەها دابەزینێکی بەرچاوی پلەی گەرما تەواوی پارێزگاکە دەگرێتەوە و تاوەکو نێوەڕاستی هەفتە کەشێکی فێنک جێگیر دەبێت.

پارێزگای کرماشان

لە پارێزگای کرماشان، هەرچەندە ئەمڕۆ پلەی گەرما دادەبەزێ، بەڵام لە سبەینێوە تاوەکو کۆتایی هەفتە لە زۆربەی ناوچەکان روو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە. 

پێشبینی دەکرێ رۆژانی دووشەممە و سێشەممەش شەپۆلێکی کەم شێ روو لە ناوچەکە بکات کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەور و تاڕادەیەک زیادبوونی خێرایی با.

پارێزگای لوڕستان

لە پارێزگای لوڕستانیش، خێرایی با زیاد دەکات و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە. هاوکات لە رۆژهەڵاتی لوڕستان بایەکی تووند دەبێت کە دەبێتە هۆی دروستبوونی خۆڵبارین و دابەزینی کواڵیتیی هەوا.

پارێزگای ئیلام

لە پارێزگای ئیلامیش رەوشی کەشوهەوا تاڕادەیەک جێگیر دەبێت و تەنیا لە هەندێک کاژێردا پێشبینیی زیادبوونی خێرایی با دەکرێ.

هاوکات پلەکانی گەرما کە لە رۆژانی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆوە بینیبوو، روو لە دابەزین دەکەن و پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ شەممە پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ دابەزێ.