Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی گشتیی ئیلام. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

دیمەنێکی گشتیی ئیلام. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

کوردستان22-05-2026

دادی ئیلام دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی 7 کەسی راگەیاند

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

22-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد سەحاف بۆ رووداو: 352 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە گەڕێندراونەتەوە
کوردستان26-05-2026

ئەحمەد سەحاف بۆ رووداو: 352 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە گەڕێندراونەتەوە

باندێکی مافیا لە لیبیا هەڕەشەی فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی 8 گەنجی کورد دەکەن
کوردستان26-05-2026

باندێکی مافیا لە لیبیا هەڕەشەی فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی 8 گەنجی کورد دەکەن

بابە شێخی ئێزدییان بۆ موسڵمانان: بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین
کوردستان26-05-2026

بابە شێخی ئێزدییان بۆ موسڵمانان: بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی دادی پارێزگای ئیلام، دەستبەسەرداگرتنی دارایی و موڵکی 7 هاونیشتمانیی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە تۆمەتی "ناپاکی لە نیشتیمان" راگەیاند.

ئاژانسی میزانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایاری 2026 بڵاویکردەوە، دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی 7 هاونیشتمانیی یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئیلامدا گرتووە.

دادی پارێزگای ئیلام، ئەو هاونیشتمانییانە بە "ناپاکی" تۆمەتبار کردووە.

عومران عەلی ‌محەممەدی، بەڕێوەبەری دادی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، "ئەو موڵک و داراییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، پێکهاتوون لە خانوو، ئۆتۆمبێل، پاشەکەوت و داراییە بانکییەکان و چەندین موڵکی دیکە."

ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتیی دادی ئیلام لە کاتێکدایە، لە هەفتەکانی رابردوودا دادی پارێزگا جیاوازەکانی ئێران زنجیرەیەک بڕیاری هاوشێوەیان دژی هاووڵاتیان بە تۆمەتی جۆراوجۆری وەک سیخوڕی و ناپاکی دەرکردووە و دەستیان بەسەر داراییەکانیاندا گرتووە.

رۆژی 28ی نیسانی 2026، غوڵامحوسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند، "دەبێت بێ کەمتەرخەمی دەست بەسەر ماڵ و موڵکی ئەو کەسانەدا بگیرێ کە هاوکاریی دووژمن دەکەن."

پەرلەمانی ئێرانیش لە تەممووزی 2025دا پرۆژەیاسای (زیادکردنی سزای سیخوڕی)ی هەموارکردەوە. بەگوێرەی هەموارە نوێیەکە سزای هەر جۆرە هەوڵێکی هەواڵگری و سیخوڕی بۆ بەرژەوەندیی "وڵاتانی دووژمن"، جگە لە لەسێدارەدان، دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکیش دەگرێتەوە.