رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، "چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕییەتی".
سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس شەوی چوارشەممە، بەرواری 03-06-2026 لەبارەی چەکی دەستی پێشمەرگەوە دەڵێت، "ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتووەتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو".
سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، "لێرەدا پێویستە هەموو لایەک ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و رەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە".
سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، "چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و رەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.



