Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من

کۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من

کوردستان02-06-2026

زیاتر لە 1,168,000 مووچەخۆر لە پڕۆژەی 'هەژماری من' تۆمارکراون

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەغدا رێگری لە پیازی کوردستان دەکات و نرخەکەی بۆ خوار 300 دینار دادەبەزێت
کوردستان02-06-2026

بەغدا رێگری لە پیازی کوردستان دەکات و نرخەکەی بۆ خوار 300 دینار دادەبەزێت

شۆفێرێکی تاکسی لە رۆژئاوای کوردستان بە کوژراوی دۆزرایەوە
کوردستان02-06-2026

شۆفێرێکی تاکسی لە رۆژئاوای کوردستان بە کوژراوی دۆزرایەوە

نوێترین وێنەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان بڵاوکرایەوە
کوردستان02-06-2026

نوێترین وێنەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان بڵاوکرایەوە


رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) کۆبووەوە و هەنگاوەکانی گواستنەوەی پڕۆژەکەش بۆ سەر وەزارەتی دارایی دەستیپێکردووە. بەپێی داتاکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 168 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا تۆمارکراون.

رۆژی سێشەممە 02ـی حوزەیرانی 2026، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (هەژماری من) کرا و جەخت لە خێراترکردنی پڕۆسەی تۆمارکردنی سەرجەم مووچەخۆران لە نزیکترین کاتدا کرایەوە.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی گواستنەوەی پڕۆژەکە بۆ سەر وەزارەتی دارایی کرا کە ئێستا بە چەند قۆناخێک دەستی پێکردووە و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا بەتەواوی رادەستی وەزارەتی دارایی بکرێ.

هاوکات بە داتا و زانیاری دوایین هەنگاوەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) خرایەڕوو، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا 1,168,000 فەرمانبەر و مووچەخۆر تۆمارکراون.

بەپێی راگەیێندراوەکە، بۆ مووچەی مانگی ئایار 800,000 کەس لە رێگەی 635 ئامێری راکێشانی پارە (ATM)ـەوە مووچەیان وەرگرتووە.

وەزارەتی دارایی دەڵێ، ئێستا پڕۆسەی تۆمارکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهات و پەرەپێدان و میلاکات دەستیپێکردووە و نزیکەی 50,000 مووچەخۆر ماون کە خۆیان تۆماربکەن، کە بەشی زۆریان میراتگری خانەنشینن و بەشێکیشیان دانیشتووی دەرەوەی کوردستانن.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆی 474,000 خانەنشین و کەسوکاری شەهید و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی، 418,000ـیان تۆمارکراون و 220,000 مووچەخۆریشیان کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە.

وەزیری دارایی تیمەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد هەموو هەوڵ و توانای خۆیان لەگەڵ بانکەکان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەری ئەو کێشە و گرفتانەی لە ماوەی رابردوودا دروست بوون، بەتایبەت کێشەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە و ئەو کێشانەی پەیوەستن بە خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنەوەی کارتی بانکەکانیان.

 بەپێی راگەیێندراوەکە، جەخت لەسەر دانانی میکانیزمی نوێ بۆ تۆمارکردنی ئەو خانەنشینانە کرایەوە کە نەخۆش و پەککەوتەن و ناتوانن سەردانی بانکەکان بکەن.

 

سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین02-06-2026