Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

کوردستان01-06-2026

بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ نەوەی نوێ رێککەوتنێکی ستراتیژی دەکەین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دووکاندارانی عەلوەی دهۆک مانگرتنیان راگەیاند
کوردستان01-06-2026

دووکاندارانی عەلوەی دهۆک مانگرتنیان راگەیاند

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
کوردستان01-06-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەعدوون کاکەیی گۆرانیی (چەنی وە چەنی) بڵاودەکاتەوە
کوردستان01-06-2026

سەعدوون کاکەیی گۆرانیی (چەنی وە چەنی) بڵاودەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە گوتارێکدا رایگەیاند، لە گەڵ نەوەی نوێ "لەم رۆژانە" رێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆ دەکەن. راشیگەیاند، حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێکدێت و ئەوان داوای نیوەی پۆستەکانی حکومەت دەکەن.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەیدا، ئەمڕۆ 1ـی حوزەیران گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "ئەمڕۆ هەموو لایەنەکان گوێ لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەگرن، کێشەی ئەملا و ئەولا چارەسەر دەکات. وڵاتانی دەوروبەرمان متمانەیان بە یەکێتییە. وڵاتە گەورەکانی وەکو ئەمریکا، ئەورووپا، رووسیا، چین، وڵاتانی دراوسێ وەکو ئێران و وڵاتانی عەرەبی گوێ لە دەنگی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەگرن، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کێشەکانیان چارەسەر دەکات".

سەرۆکی یەکێتی ئاشکرای کرد، لەم رۆژانە پەیامێک بڵاودەکاتەوە: "بۆ ئەم چوار ساڵە؛ بۆ ئەم حکومەتەی کوردستان کە دەڵێن بەڕێوەیە".

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان باسی لە رێکەوتتنی حیزبەکەیان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و گوتی: "توانیومانە بەو رێککەوتنە جوانەی لەگەڵ هەڤاڵانی نەوەی نوێ کردوومانە تاڕادەیەک سلێمانی ئارام بکەینەوە، بەڵام ئەوە بەس نییە. دوای ئەمە پڕۆژەیەکمان هەیە کە دەستدرێژکردنە بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەموو حیزبەکانی کوردستان، دەبێ بەرەیەکی نەتەوەیی دروست بکەین".

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: "دەبێت حیزبەکانی چوار پارچەی کوردستان کۆببینەوە، سیاستەکانمان لێک نزیک بکەینەوە، ئەوکاتە کوردستان دەگات بەو خەونەی ئێمە دەیبینین".

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە گوتارەکەیدا روویکردە ئەو شاشەیەی لە رێوڕەسمەکەدا وێنەی مام جەلالی لەسەر بوو گوتی: "پرسیارێک لە خۆتان بکەن، ئەو سەرکردانەی لەم شاشەیە دەیبینن رازی دەبوو بەو دۆخەی ئێستا هەیە؟".

بافڵ تاڵەبانی گوتیشی: "دەبێ هەموو لایەنەکان کۆبکەینەوە، بووینە نوێنەری 50 ملیۆن کورد، ئەوکاتە هێز نییە لە جیهان بە ئێمە بڵێت نا".

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روو لە ئەندامان و بەرپرسانی حیزبەکەی، گوتی: "بەڵێنێکتان پێدەدەم، ئێمە کوڕ و کچی مام جەلالین، هی کاک کۆسرەت و جەبار فەرمان، عەلی عەسکەری و شەهید ئارامین، دەبێ شتێک بکەین منداڵەکانیشمان دڵیان بەوە خۆشبێ کچ و کوڕی ئێمە بوون، چەند بۆ پێشەوە چووین، هیچ نابێ بەراورد بەوەی بۆ دەچین".

بافڵ تاڵەبانی باسی لە هەنگاونان بۆ بەڵێنەکەی کرد و گوتی: "یەکەمین هەنگاوی دەینێین پشتیوان بە خوای گەورە لەم رۆژانە لەگەڵ هەڤاڵانی نەوەی نوی رێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆ دەکەین و دەست بۆ لایەنەکانی دیکە درێژ دەکەین بۆ بەڕاستی گۆڕینی ژیانی هاووڵاتی کورد لە کوردستان".

سەرۆکی یەکێتی گوتی: "بەڵێنتان پێ دەدەم سەرکەتوو دەبین، بۆ پێشەوە دەڕۆین؛ حکومەتیش دادەمەزرێت، ئێمەش کە بەقسەی لایەنەکانی دیکەمان کرد، ئامادەین بە ژمارە گفتوگۆ بکەین، 39 بە 39ین و داوای نیوەی حکومەت دەکەین". وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ئەوان و نەوەی نوێ و کورسییەکەی کۆتای کریستیان لە پارێزگای سلێمانی خاوەنی 39 کورسین، لە بەرامبەردا پارتیش 39 کورسی هەیە.

سۆران حوسێن
سۆران حوسێن01-06-2026