رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێكدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزە سیاسییەکان "لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی و سهروهريى وڵات‌دا کردەوە".
"هه‌ردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدايان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به پێويست زانى"، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، "دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیرى".
له ديدارهكهدا يان برێم، کۆنسووڵی گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده بوو.

