Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش01-06-2026

هەواڵێکی خۆش لە ئەستێرە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ڤیدیۆ؛ ئەرجەنتین بۆ مۆندیال گەیشتە ئەمریکا و مێسی ئامادەیە
وەرزش01-06-2026

ڤیدیۆ؛ ئەرجەنتین بۆ مۆندیال گەیشتە ئەمریکا و مێسی ئامادەیە

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات
وەرزش31-05-2026

بارسێلۆنا 6 یاریزانی بەڕێدەکات

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە
وەرزش31-05-2026

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە


رووداو دیجیتاڵ

دێنیز ئونداڤ، ئەستێرە و گۆڵکاری کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دڵنیایی دەداتە هاندەرانی هەڵبژاردەکە و بۆ مۆندیالی 2026 بەتەواوی ئامادەیە.


ئونداڤ، لە یاریی دۆستانەی ئەڵمانیا بەرامبەر فینلەندا، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026 بە باشترین ئاستەوە دەرکەوت و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ و دروستکردنی گۆڵێکی دیکە، هاوکاریی مانشافتی کرد بۆ ئەوەی یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بباتەوە.

ئونداڤ لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەکەی هەستی بە ئازار کرد و داوای لە دەستەی هونەری کرد گۆڕانکاریی پێبکرێت.

سەرەتا یاریزانەکە چووەوە ژووری جلگۆڕین، بەڵام دوای چەند خولەکێک بە جلوبەرگی وەرزشییەوە، ئەستێرە کوردەکە گەڕایەوە بۆ نێو یاریگا. پێکانی یاریزانەکە نیگەرانیی لەلایەن هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە دروستکرد، بەڵام ئونداڤ دڵنیایی دەدات.

دێنیز دوای یارییەکە بە کەناڵی (ZDF)ـی ئەڵمانیی گوت "کەمێک ئازارم هەبوو، بەڵام شتێکی گەورە نییە، هەموو شتێک باشە، چەند رۆژێک چارەسەر وەردەگرم و چاکدەبمەوە".

ئونداڤ لەبارەی ئەوەی بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بۆ مۆندیال کردووەتەوە؟ گوتی "ئەوە بڕیاری راهێنەری هەڵبژاردەکەیە، من ئەمڕۆ و جارەکانی پێشووش کارەکەی خۆمم بەباشی ئەنجامداوە".

لە یارییەکەی بەرامبەر فینلەندا، دێنیز ئونداڤ بەباشترین یاریزان دەستنیشانکرا و لە هەڵسەنگاندنی یاریزاناندا 10 خاڵی بەدەستهێنا.

سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری01-06-2026