رووداو دیجیتاڵ قایمقامی قەزای چۆمان لە پارێزگای هەولێر دەڵێ، مین لە كوێستانەكانی باڵەكایەتی بە هاونیشتمانییەکدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە قاچێکی لەدەست دا؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هاونیشتمانییەکە چووە گیای بەهارە بهێنێت." ئەمڕۆ دووشەممە 11-5-2026 ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاونیشتمانییەک بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهارە چووەتە کوێستانەکانی باڵەکایەتی و مینی پێدا تەقیوەتەوە." بە گوتەی قایمقامی چۆمان، رووداوەكە له گوندەژۆر- كوێستانی بهردهسپیان بووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنە دەرەوەی بازنەی ئەمنییە و رێگە نادرێ هاووڵاتی بچێتە ئەو شوێنانە کە لە دەرەوەی بازنەی ئەمنین. ئەو هاونیشتمانییە ناوی (س. ع. خ)ە، تهمهن 18 ساڵە و ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە. ئەحمەد بارزان گوتی: "هاونیشتمانییەکە بۆ نهخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر گوێزراوەتەوە و لهژێر چاودێریی پزیشكدایه."
هەواڵە ناوخۆییەکان17-06-2026بەپاساوی پۆشینی جلوبەرگی نەشیاو، کچە خوێندکارێک لە زانکۆیەکی کەرکووک سزادرا
هەواڵە ناوخۆییەکان17-06-2026قایمقامی دووکان: بەهۆی بەردانەوەی ئاو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سەرڕێژبوونی بەنداوەکە دواکەوتووە